32 دز له هه‌ولێر ده‌ستگیر کران

له ماوه‌ی 30 رۆژی ڕابردوودا، 32 تاوانبار به تۆمه‌تی دزیکردن له گه‌ڕه‌که جیاجیانی هه‌ولێری پایته‌خت، له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر کراون.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا، پۆلیسی هه‌ولێر به هاوکاریی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، 32 تاوانیاری ده‌سگیر کردووه که له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری هه‌ولێردا چه‌ند دزییه‌کیان ئه‌نجام داوه و تاوانباره‌کانیش دانیان به تاوانه‌که‌یاندا ناوه و په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه.
عه‌مید (عه‌بدولخالق) ڕوونیشی کرده‌وه که زۆربه‌ی که‌لوپه‌له دزراوه‌کان ئێستا لای پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانن و داواشی له‌و که‌سانه کرد که له‌و ماوه‌یه‌دا دزییان لێ کراوه، سه‌ردانی پۆلیسی هه‌ولێر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.




