سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت شوكروڵلا بابان ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێیخۆشبێت شوكروڵلا بابان كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت
شوكروڵلا بابان
سڵاوی خواتان لێ بێت
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد شوكروڵلای بابان بێژه‌ری به‌ناوبانگی رادیۆی كوردی تاران و دواتر رادیۆی كوردی كرماشانم پێگه‌یشت.
شوكروڵلا بابان بێجگه له بێژه‌ری خاوه‌ن خامه‌یه‌كی دیار‌و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به پێزه و له بواری توێژینه‌وه و شیعر و وه‌رگێڕاندا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه ، بۆیه كۆچكردنی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و له ناخی دڵیشه‌وه هاوخه‌می خۆم به ئێوه و گشت میدیاكار و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان راده‌گه‌یه‌نم .
خۆتان خۆشبن و هیوادارم له خوای گه‌وره كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و سه‌بوری و دڵنه‌واییش ببه‌خشێته هه‌موو لایه‌ك و له كۆست و خه‌مان به دوورتان بگرێت .
اناللة واناالیة را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
18/11/2012




