له‌راپۆرتێكی kdp.info فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد هۆكاری هاتنه سه‌رهیلی ئه‌مه‌ریكا له كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌خاته‌روو

سەرچاوەیەكی كورد لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەیەكی كوێتی ئاشكرای كردووە جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەنامەیەكی هەڕەشە ئامێزدا هۆشداری داوەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپێكدادانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەو پێیراگەیاندووە " پێشمەرگە هێڵی سوورە". چاودێرێكی سیاسیش ته‌واوی ورده‌كاری ئه‌و نامه‌یه ئاشكراده‌كات كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به عێراقی داوه.
دوایى دروست بوونى گرژى سه‌ربازى له‌نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه له ڕ‌اپۆرتێكى خۆیدا ڕۆژنامه‌ى "سیاسه‌تى كوێتى " له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى كوردیه‌وه بڵاوى كردۆته‌وه كه " لەگەڵ پەرەسەندنی كێشەو قەیرانەكانی حكومەتی ناوەندی عێراقی بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، دیپلوماتكارەكانی ئەمریكا خەریكی ناوبژیوانیكردنی هەردوو لایەنن بۆ روونەدانی پێكدادان لەنێوانیان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشووتر ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا ئاگادارى حكوومه‌تى عێراقى كرده‌وه له چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌یه تائێستا ڕوون نیه به‌بڕواى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌رۆكى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجى قسه‌كانى بایدن له‌م كاته‌دا به‌شێكه له په‌یامى نامه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌سه‌سه‌رد بۆ kdp.info گوتى "سیاسیه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى عێراق ڕوونه به‌تایبه‌تى دواى نامه‌كه‌ى كه ئاراسته‌ى مالیكى كرد گوتى " له كوردستان ئه‌م نامه‌یه‌یى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خۆى نه‌گه‌یشتووه".
گوتیشى " له نامه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌وه بڵێت كه ده‌یه‌وێت عێراق بپارێزێت له شپرزه‌یى و پاراستنى سه‌قام گیرى عێراق و ده‌سكارى نه‌كردنى ئه‌و پره‌نسیبه‌ى ئێستا و هێشتنه‌وه‌ى مالیكى".
ئه‌وه‌شى خسته‌روو دواى دروست بوونى گرژیه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند و گواستنه‌وه‌ى بۆ گرژى سه‌ربازى ئێستا ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له عێراق بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه, چونكه ئێستا عێراق له دواى سعودیه دووه‌مین به‌رهه‌م هێنه‌رى نه‌وته و له‌مه‌سه‌لى كڕینى چه‌كیش به‌هه‌مان شێوه‌ئه‌مه‌ریكا بیكردنه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه".
به‌پێی رێكه‌وتنی حكوومه‌تی عێراقی و ئیداره‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ركیا لةسالى 2006 هةردوولا رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تاكۆتایی سالێ 2011 و دروست بوونی په‌یوه‌ندی كلتوری و فه‌رهه‌نگی له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌رباره‌ی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌ی كوێتی كه گوتبووی " هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان جێگیرده‌كرێن " ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه سوپای ئه‌مه‌ریكا نایه‌ته‌وه عێراق چونكه ئه‌وه ریكه‌وتنێكه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئه‌نجام دراوه و ده‌یانه‌ویت له جێگای ئه‌و جێگیركردنه‌ی سه‌ربازی له بواری دیكه‌دا په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی فه‌رهه‌نگی و كلتوریه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی the nationeئاماژه به‌وه ده‌كات كه هۆكاری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا له چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئۆباما سیاسیه‌تی ئه وڵاته ئه‌وه‌یه كه درێژه بدات له به‌رده‌وام بوونی دۆخی عێراق به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر باش نه‌كرێت نه‌هێڵدرێت له‌وه‌ی ئیستا خراپتر بێت بۆیه له زۆر كیشه‌ی تایبه‌تی عێراقدا بایدن له ریگای ته‌له فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر كرده‌كانی عێراقه‌وه ده‌كات .
راپۆرتی به‌كر و كارزان هه‌ورامی




