هه‌ولێر: دووه‌مین كۆنفرانسی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ده‌به‌سترێت

بریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم دووه‌مین كۆنفرانسی خۆی له شاری هه‌ولێر ده‌به‌ستێت به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ش ورده‌كاری ئه‌و كۆنفرانسه ده‌خاته‌روو.
نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به kdp.info ی راگه‌یاند بریار وایه دووه‌مین كۆنفرانسی گه‌شتوگوزار له 20ی تشرینی دووه‌م، تاكو 22ی تشرینی دووه‌می 2012 ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات و كۆنفرانسه‌كه‌ش 10 ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت .
گوتی " كۆنفرانسه‌كه له هۆتێل شیراتۆنی شاری هه‌ولێر ده‌به‌سترێت و سه‌عات 10ی به‌یانیش ده‌ستپێده‌كات، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ده‌توانن له رۆژی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس و رۆژی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه به‌شدار بن و رووماڵی بكه‌ن".
ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ره‌سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كانی كۆنفرانس روستی وتی: "كۆنفرانسه‌كه شه‌ش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و چوار ته‌وه‌ری لاوه‌كی له‌خۆ ده‌گرێت".
به‌كر و كارزان




