شارەزایانی ئابووری : ئەمریكا رووەو داڕمانێكی دیکەی دارایی دەچێت
رۆیترز : دوێنی هەینی دوو شارەزای ئابووری ئەمریكی، رەشبینی خۆیان لەهەمبەر هەڵاوسانی ڕێژەی قەردی گشتی لەو وڵاتەدا نیشاندا، كەكاردانەوەیەكی نەرێنی هەیە بۆ سەر ئابووری گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .
ئەمەو سەرۆكی ئەنجوومەنی ئیدارەی پێشووی دەزگای فیدرالی ئەمریكا شیلابیر و ستیفن روتش شارەزای كەرتی ئابووری لەزانكۆی ییل لە كۆنگرەیەكدا كەلە ویلایەتی كالیفۆرنیا سازكرابوو، رایانگەیاند كەبانكی ناوەندی وڵاتەكەیان رووەو كارەساتێكی دارایی هەنگاودەنێت. روتش سیاسەتی ئەنجوومەنی پاشەكەفتی دارایی ئەمریكای بەبۆمبێكی تەوقیت كراو وەسف كرد، لەكاتێكدا ئەندامانی كۆنگریسی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك ئۆباما سەرقاڵی دۆزینەوەی میكانیزمێكن بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەڵاوسانی باج و خەرجییە گشتییەکانی ئەمریكا بەشێوەیەك ئێستا وڵاتەكە بەرەو هەڵدێرێكی تری ئابووری پێدەنێت بەپێی وەسفی شارەزایانی ئابووری .
جێگای باسە ئەو دوو شارەزایەی كەرتی ئابووری پێیان وایە كۆنگریس و سەرۆك ئۆباما ناتوانن چارەسەری هەیكەلی ئابووری ئەمریكا بكەن بەتایبەتی لەماوەی هاتوودا.




