٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

Kdp.info كاتی راگەیاندنی ناوی دامەزراوان ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 بەرێوەبەری ئاماری هەولێر لە لێدوانێکدا  كاتی راگەیاندنی   ناوی دامەزراوەکانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئێستا  سەرجەم ئەو گرفتانە چارەسەركراون كە لەماوەی رابردوو تووشیان هاتبوو

 حسێن كاكل بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر تایبەت بۆ(kdp.info) وتی " ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر ئێستا سەرقاڵی كاركردنین لەسەر راگەیاندنی ناوی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ  فەرمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و زۆرینەی كارەكانمان ئەنجامداوە و لە رۆژی سێشەممەی دادێت سەرجەم ناوەكان پێشكەشی  لیژنەی باڵای دامەزراندن دەكەین و ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە دوای پێداچوونەوە  سەرجەم ناوی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان  رادەگەیەنن.

 ناوبراو وتیشی" ماوەیەك بەر لەئێستا هەندێک گرفتی تەكنیكیمان هەبوو، بەڵام ئێستا سەرجەمیان چارەسەركراون و ئامادەشین بۆ پێشكەشكردنی لیستی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتییەکەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار