5000 رێبەری گەشتیاری دەدرێتە كونسڵخانەو میوانخانە و فرۆكەخانەكانی كوردستان

بەمەبەستی هاوكاریكردنی زیاتر گەشتیاران دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان پێنح هەزار رێبەری گەشتیاری كە بریتییە لە نووسین و وێنەی ئامادەكردووەو دەیداتە فرۆكەخانەو كونسڵخانەی وڵاتەکانی هەرێمی كوردستان،
نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بۆ(kdp.info) وتی" دەستەی گەشتوگوزار لەماوەیەكی كەمدا توانیویەتی كۆمەڵێك رێبەری گەشتیاری بە زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی چاپ و بڵاوبكاتەوەو دواترینیشیان كە ئێستا چاپكراوە بریتییە لە رێبەری گەشتیاری شوێنەوارەكانی هەرێمی كوردستان كە زیاتر لە 40 شوێن لەخۆی دەگرێت و 5000 دانە تیراژی ئەو رێبەرەیە و دابەشی سەر كونسڵخانەو فرۆكەخانەكان دەكرێت بۆ ئەوەی گەشتیاران لەو رێگەیەوە ئەو رێبەریەیان دەستبكەوێت، هەروەها ژمارەیەكیش دەدرێت بە میوانخانەكان.
وتیشی" ئەو رێبەریە زیاتر لە 103 وێنەی رەنگاورەنگی لەخۆ گرتوو،ە لەئایندەیەكی نزیكدا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




