فازڵ ڕه‌وف :به‌داخه‌وه خراپتر له سه‌دام ده‌یانه‌وێت دووباره ببنه‌وه

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك بارزانى به‌رده‌وامه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى عێراقێكى دیموكرات له چوار چێوه‌ى ده‌ستور, ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو هێزێك ده‌یه‌وێت دیكتاتۆریه‌ت له عێراق دووباره بكاته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتى KDP.INFO فازڵ ڕه‌وف ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى سلێمانى ڕایگه‌یاند مێژووى گه‌لى عێراق, سه‌لماندوویه‌تى كه چه‌نده ئه‌م گه‌له له‌ژێر دكتاتۆریه‌تدا چه‌وساوه‌ته‌وه و چۆن ئازادى بینیوه گوتى " ئێمه مانایى دیكتاتۆریه‌ت تێ ده‌گه‌ین, چۆن سه‌دام حسێن خوێنى میلله‌تى كورد و خه‌ڵكى عێراقى ده‌ڕشت ئه‌م مێژووه واى كردووه نه‌ته‌وه‌یى كورد و عێراق هه‌میشه له ده‌سه‌ڵاتى دكتاتۆریه‌ت بترسن ".
درێژه‌ى به قسه‌كانى دا‌و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه گه‌لى كورد له ساڵى 1992 ڕزگارى بووه له دیكتاتۆریه‌تى سه‌دام, به‌ڵام له دوایى 2003 هه‌موو گه‌لى عێراق ڕزگاربوو له گه‌وره‌ترین دیكتاتۆریه‌ت گوتیشى " یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كورد و عێراق ئه‌وه بوو كاتێك ده‌ستورى عێراقى دانرا, هاووڵاتیانى عێراق شاد بوون به‌مافى یاسایى خۆیان و به‌پێى ده‌ستور له عێراقدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنى ئه‌و ده‌ستوره كرده‌وه, بۆیه سه‌رۆك بارزانى ده‌ڵێت "ده‌بێت هه‌ركێشه‌یه‌ك ڕووبدات هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ستور" به‌ڵام به داخه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئیبراهیم جه‌عفه‌ریه‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه تێكچوو و به‌م شێوه‌یه بارودۆخى عێراق مایه‌وه, به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى نورى مالیكى ئه‌مه‌م بارودۆخه به ته‌واوه‌تى تێكچوو, ئێستا دیكتاتۆریه‌تى مالیكى كارێكى كردووه نه‌ك هه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌سه‌ر دیكاتۆریه‌تى سه‌دام هه‌بوو ئێستا ئه‌و مه‌ترسیه زیارتره چونكه سه‌دام بڕیارى خۆى دابوو كه دژى نه‌یاره‌كانى بێت و ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه, به‌ڵام مالیكى له ژێر ناوى دۆستایه‌تى و ده‌ستورى عێراق و حكوومه‌تى شه‌راكه‌تى ده‌یه‌وێت ئه‌و سیناریۆیه بكات.
ده‌باره‌ى ڕێكه‌وتنامه‌ى هه‌ولێرش فازڵ ڕه‌وف گوتى "ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان و مالیكى پێبزانن زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه پێى نازانن ئه‌وه‌ش نازانن بارزانى له ژێر ئه‌و ڕێككه‌وتنه لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانى كۆى كردۆنه‌وه گوتیشى " ئێستا لایه‌نه‌كان ڕێگا به مالیكى ناده‌ن دیكتاتۆریه‌ت به‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى ئه‌و به‌م ئاراسته‌یه ده‌یه‌وێت سیناریۆى ڕابردوو دووباره بكاته‌وه ".
دیمانه فۆتۆ : كارزان هه‌ورامى




