شڤان پەروەر چووە پاڵ مانگرتووانی کورد

گۆرانیبێژی ناوداری کورد شڤان پەروەر هاوهەڵوێستی خۆی نیشاندا چووە ریزی ئەو پارت و لایەنە سیاسیانەی کەپاڵپشتی لە مانگرتووانی کورد لەبەندیخانەکانی تورکیا دەکەن . کەماوەی زیاتر لەشەست رۆژە مانیان گرتووە .
شیاوی باسە گۆرانیبێژی ناوداری کورد شڤان پەروەر لەپێناو پاڵپشتی کردنی پەنابەرانی سووریاش لەڕۆژی 11.6. 2012 دا ئاهەنگێکی گەورەی لەشاری دهۆک سازکردوو بەنیازیشە لەڕۆژی 11.22. 2012 دا بۆ هەمان مەبەست ئاهەنگێک لەشاری هەولێر سازبکات و قازانجی ئاهانگەکانیش بۆپەنابەرانی کوردی سووریا سەرف بکرێت .




