له ڕ‌اپۆرتێكى KDP.INFO دا, به‌گرنگییه‌وه باسى سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانیى له‌گه‌ڵ وڵاته‌كان ده‌كرێت

دواى سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا چاودێرانى سیاسى و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان پێیان وایه كاتى ئه‌وه هاتووه له ڕێگاى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌وه وڵاتانى دراوسێ له گرنگى كوردستان تێبگه‌ن .
دواى سه‌ردانى بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران, نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ 16/11/2012 له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى وزه و ئابووریى ئاتلانتیك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاتلانیتكه‌وه و له ئیستانبوول ڕێكخراوه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و توركیایان خستە بەر باس.
له‌و دیدارەدا کە ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران باسیان له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و توركیا به تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و وزه‌دا كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیى بره‌ودان و فراوانكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى زیاترى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نێچیرڤان بارزانى و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان داكۆكییان له سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و فه‌راهه‌مكردنى ئاسانكاریى زیاترى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ڕۆتین و گرفتانه‌ى ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م فراونبوونى چالاكیى ئابوورى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
دواى ئه‌م سه‌ردانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شێكی زۆری چاودێرانی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی پێیان وایه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له بواری په‌ره‌پێدانی ئابوری و بازرگانی وسیاسی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه عبدلسلام به‌رواری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و چاودێری سیاسی به KDP.INO ی راگه‌یاند ئه‌و پلانه درێژخایه‌نه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵه‌كانی كاك نێچرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت, هۆكارێك بوون بۆ دروست بوونی هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان و راكێشانی وڵاتان بۆ كوردستان گوتی " توركیا و ئێران گرفیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یه كوردستان, ئه‌وه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا شوێنیان ده‌گرنه‌وه".
گوتیشى " كاتێك توركیا ئه‌م هه‌نگاوه له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێت ئه‌وه نیشانه‌ی دووباره بیركردنه‌وه‌یانه له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان له‌ناو یاندا هه‌رێمی كوردستان و گۆرینی ستراتیجیه‌تێكی نوێیه له سیاسه‌تی خۆیان".
هه‌رله‌م باره‌وه شوان داودی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵ بۆ شرۆڤه‌ى سیاسى و راگه‌یاندن به KDP.INFOی رایگه‌یاند دوای پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق, ئێستا زۆر له وڵاته‌كان ده‌یانه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌نییه بده‌ن له هه‌رێمی كوردستان گوتی " به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی پته‌و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، چونكه كوردستان بازارێكی گرنگه بۆ ئێران و توركیا به تایبه‌تی له دوو روه‌وه یه‌كه‌م مه‌سه‌له‌ی كه‌رسته‌ی خاو سامانی وڵاته‌كه‌یه, دووه‌م ئێستا كۆمه‌لگای كوردستان به‌كارهێنه‌ره, بۆیه كوردستان بازارێكی باشه بۆ بازرگانی كردنی و هاتوچۆكردنی ئابوری توركیا و ئێران ".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه بواری بازرگانی و سیاسی و ئابوری به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون بۆیه ده‌بێت ئه‌م به‌هێزییه ئابورییه‌ی خۆمان والێ بكه‌ن كه ولآتانی دراوسێ راكێشێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمانیان بكه‌ین, بۆیه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و چوار چێوه‌یه‌دا كاری بۆ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته ئه‌جێندای هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه .
سه‌عد خالید رێكخه‌ری په‌یوه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رباره‌ی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا و په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان به KDP.INFO ی راگه‌یاند كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراقی فیدرالی پێشتوو تر له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه مامه‌ڵه‌ی سیاسی شیاویان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرد به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه, حكوومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی دروست له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگ و یه‌كسانی دروست بكات له گه‌ڵ ئه‌و ولاتانه ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی خۆیه‌تی گوتی " ئێستا كوردستان بۆته جێ بایه‌خی ولاتانی دراوسێ و فاكته‌ری به‌هێزی سه‌قام گیری عێراقه, بۆیه ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی ئیستای كوردستانیش هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی وڵاتان راكیشێت. كاری وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن وێرای ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت فاكته‌ری به‌هێزه له ناوچه‌كه‌دا".
هاوكات به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی فارس نیوز به‌هۆی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندیه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بدات له كاتێكدا ئێران ڕێژه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌روی 6،8 ملیار دۆلاره‌وه‌یه .
ڕاپۆرتى كارزان هه‌ورامى




