٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مافی کوردەکانی سووریا مەرجی وڵاتی بەریتانیایە بۆ دانپێدانان بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا سەردانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیای کردو چاوی بەوەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کەوت  وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پێشوازی لەسەردانەکەی وەفدی ناوبراو کرد بەمەرجی زانینی نەخشە رێگاو پلانی دوارۆژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەر لەوەی وەک فەرەنسا دان بەئۆپۆزسیۆنی سووریا دابنێن .

ئەمەو(هیگ ) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند کە ئۆپۆزسیۆن هەنگاوێکی باشی بریوە بەرەو پێشەوە ودووپاتی کردەوە کەلەماوەی داهاتوو بەریتانیا بڕیاری گونجاوی خۆی دەدات لەمەڕ ئەوەی وەک نوێنەری شەرعی گەلی سووریا دان بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بنێن  بەو مەرجەی مافی رەوای کوردەکانی سووریا بەهەند وەربگیرێت.

لەلایەکی ترەوە لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی تایبەت بە ( kdp.info ) دکتۆر عەبدولحەکیم بەشار سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لەسووریا ( پارتی ) دوپاتی کردەوە کە مافی گەلی کورد لەسووریا دەبێت گرەنتی هەبێت لەلایەن پێکهاتەی ئیئتیلافی سووریا و دەبێت کوردەکانی سووریا وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەو وڵاتە سەیریان بکرێت لەدوارۆژی ئەو وڵاتەداو ئەمەش تاکە گرەنتیە بۆ سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا

هەواڵی پەیوەندیدار