سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چاوی بەئەمینداریەتی گشتی کوردەکانی سووریا دەکەوێت

دکتۆر حەکیم بەشار سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لەسووریا ( پارتی ) بەماڵپەری ( kdp.info ) راگەیاند کەدوای ئەوەی داوەتنامەیەکیان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت ئەمرۆ شەممە ئەمینداریەتی گشتی کوردەکانی سووریا لەشاری هەولێری پایتەخت ئامادەبوونە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەهەمان ڕۆژداو بابەتی کۆبوونەوەکانیش ئەم تەوەرانە دەگرێتە خۆی :
1- پێکهاتەی ئیئتیلافی نوێی ئۆپۆزسیۆنی سووریاو لایەنەکانی شۆرشی سووریا کەلە دۆحەی پایتەختی قەتەر دامەزراو هەڵوێستی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی بەرامبەر ئەو ئیئتیلافە تازەیە
2- تاوتوێ کردنی دوایین گۆرانکاریەکانی سەر گۆڕەپانی کوردستانی سووریا بەتایبەتی دوای بەرپابوونی شەڕو پێکدادان لەشاری سەری کانی بەبەشداری سوپای ئازاددا
3- ئامادە کردنی بارودۆخێکی گونجاو بۆ سازدانی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی بۆ ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی
4- پەیوەندی ئەنجوومەن لەگەڵ ( pyd )
جێگای باسە لەسەر داوای خۆیان واچاوەروان دەکرێت کە وەفدێکی ( pyd ) لەهەفتەی داهاتوو بگاتە کوردستان




