پەرلەمانی کوردستان خوێندەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەکات

راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه دا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ شه‌ش پرۆژه یاسا ده‌كات و گفتوگۆش له‌سه‌ر سێ پرۆژه یاسا ده‌كات.
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان تاریق جەوهەر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی:"لە دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو كه سه‌عات 11ى پێش نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ شه‌ش پرۆژه یاسا ده‌كات ئه‌وانیش: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى پڕۆژه یاسای كانزا پۆڵاییه‌كان، پڕۆژه یاسای باجی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان، پرۆژه یاسای كۆمپانیای كوردستانی بۆ كانزاكان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای دادنووسه‌كان، پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای داواكاری گشتی ژماره(159)ی ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی ژماره(23)ی ساڵی 2008ی عیراقی فیدراڵ و هه‌مواره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
راوێژكارى راگه‌یاندن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه یاسانه‌ى خویندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت بۆ تاتوێكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرت له‌باره‌یانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێى به‌رنامه‌ى كار په‌رله‌مانى كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ى سێ پڕۆژه یاساده‌كات ئه‌وانیش: پرۆژه یاساى هه‌مواركردنی نۆیه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره(3)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو، پێشنیاری یاسای ته‌ملیككردنی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌توونه‌ته نێو سنووری شاره‌وانییه‌كان و پێشنیاری بڕیاری زیاده ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی."




