نێچیرڤان بارزانى و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانى نێوان هه‌رێم و توركیایان تاوتوێكرد

له په‌راوێزى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى ووزه و ئابووریى ئاتلانتیك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاتلانیتكه‌وه ڕێكخراوه و له ئه‌سته‌نبول له به‌ڕێوه ده‌چێت، ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى 16ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان چاوى به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان – ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كه‌و‌ت.
له دیدارێكدا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران باسیان له په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و توركیا به تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و ووزه‌دا كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیى بره‌ودان و فراوانكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى زیاترى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نێچیرڤان بارزانى و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان داكۆكیان له سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و فه‌راهه‌مكردنى ئاسانكاریى زیاترى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ڕۆتین و گرفتانه‌ى ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م فراونبوونى چالاكیى ئابوورى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، دید و بۆچوونیان ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى سیاسیى ئێستاى ناوچه‌كه و پێشبینى و ئاراسته و ئه‌گه‌رى ڕووداو و پێشهاته‌كان گۆڕیه‌وه و هه‌ردوولا داكۆكیان له سه‌ر پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه. بارودۆخى سیاسى و ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى نێوان نێچیرڤان بارزانى و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بوو.




