سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت میرۆ چاڤشین نێروه‌یی ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێیخۆشبێت میرۆ چاڤشین نێروه‌یی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌رێزی خوالێیخۆشبێت
میرۆ چاڤشین نێروه‌یی
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كۆڵنه‌ده‌ر و هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مر خوالێیخۆشبێت میرۆ چاڤشین نێروه‌یی _م پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و هاوخه‌میی خۆم بۆ ئێوه‌ی به‌رێز و هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌تان و گشت هه‌ڤاڵانی كۆچكردوو راده‌گه‌یه‌نم.
له یه‌زدانی مه‌زن داواكارم گیانی خوالێیخۆشبێت به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ .
اناللة وانا الیة را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/11/2012




