قسه‌كانی بارزانی ده‌رگای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مانگرتوان و توركیای كرده‌وه

دوای پێشنیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی کێشەی مانگرتوانی كوردستانی باكور، حكوومه‌تی توركیا و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پشگیری ئه‌و پێشنیاره‌ی سەرۆک بازرانی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی چارەکردن و نەهێشتنی ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "میللیه‌تی توركی " سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به مانگرتوانی كوردستان باکور ڕاگه‌یان،د پێویسته كۆتایی به‌و چالاكییه بهێندرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته قۆناغی مردن، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی ئانقەرەیش وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له‌و باره‌وه‌هه‌بێت, له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بارزانی به‌و ڕۆژنامه‌کەی گوت " پێویسته بۆ ئه‌و ئامانجه هه‌ردوولایه‌ن ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نن و چه‌كه‌كانیان بێده‌نگ بكه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تائێستا گرژی سیاسی له توركیا به‌رده‌وامی هه‌یه و له چه‌ند شوێنێكیش پێكدادان له نێوان سوپای ئه‌و وڵاته و خۆپیشانده‌ران و مان گرتوان ڕوویداوه، به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی چاودێران قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ بوو د.ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بهkdp.infoی ڕاگه‌یاند گومان له‌وه دانییه كه ده‌بێت كێشه‌ی كورد له توركیا به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت گوتی " ده‌بێت ئه‌و بڕوایه له لای هه‌ردوولا دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه بێگومان ئه‌وه ئه‌و ڕێگاچاره‌سه‌ره‌یه بارزانی پێشنیاری كردووه".
هاوكات د. خه‌لیل ئیسماعیل مامۆستای زانكۆ و سه‌رۆكی به‌شی جوگرافیا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بهkdp.infoی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌لایەن سەرۆکی هەرێم مه‌سعود بارزانی و سەرۆکی حکوومەت نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به توركیا بهێنن كه مه‌سه‌له‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌ر نییه، گوتیشی " من ئاگادارم به‌رێز مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پارتی كرێكارانی كوردستانیش هه‌وڵی داوه بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هاوكات حاكم ڕزگار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی وته‌كانی بارزانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توركیا بهkdp.infoی ڕاگه‌یاند هه‌میشه وابووه كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ڕێگاچاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌و ڕێگایه سه‌ركه‌وتوو بووه گوتی " كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕوانگه‌وه پێی وایه ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆچارەسەرکردنی كێشه‌كان".
سەبارەت بە کۆششی ئاشتیانەی بارزانی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا، محمه‌د شێخانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان بهkdp.infoی راگه‌یاند پێشووتریش بارزانی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌بووه، كه ده‌بێت لوله‌ی تفه‌نگی هه‌ردوولا بێ ده‌نگ بكرێت ئێستاش و داهاتووش ته‌نها چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و توركیا دانیشتن و گفتوگۆیه له‌نێوان یه‌كتری گوتی " قسه‌كانی بارزانی بنه‌مایه‌كی باشه بۆ تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان".
ڕاپۆرتی كارزان هه‌ورامی




