سیروان ئەحمەد: مالیكی ده‌یه‌وێت شه‌قامی شیعی دژی كورد بجولێنێت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی نووسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌داته‌وه كه هۆشداری دابووه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دەڵێت "مالیكی به‌دوای كێشه‌داده‌گه‌ڕێت".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 15/11/2012نووسینگه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه كارێكی وانه‌كه‌ن كه‌ببێته‌هۆی سوكایه‌تیكردن به‌هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌كاتێكدا به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ده‌ره‌وەی یاسا و ده‌ستوری عێراقیدا ده‌یان هه‌زار چه‌كدار به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌وه ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك كراون، له‌م باره‌وه سیروان ئه‌حمه‌د قادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بهkdp.infoی راگه‌یاند نوری مالیكی به دوای كێشه‌دا و قه‌یراندا ده‌گه‌ڕێت گوتی " مالیكی نازانێت چۆن له كیشه‌كانی رزگار بێت، چونكه باش ده‌زانێت له‌مه‌سه‌له‌ی كڕینی چه‌ك و به‌شه خۆراكی هاووڵاتیان شكستی هێناوه و له‌گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌وه گلاوه بۆیه ده‌یه‌وێت له رێگای دروستكردنی ئه‌م قه‌یرانانه‌وه شه‌قامی شیعی والێبكات كه كورد خه‌ریكی دژایه‌تی كردنی شیعه وکات كوشتنی شیعه‌كانه، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌وڵانه شكست له‌دوای شكستی پێهێنراوه".
گوتیشی " ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد و ماڵی كوردی له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه یه‌ك هه‌ڵویست بن و به‌خێرا ژوری عه‌مه‌لیاتی كوردی دابنرێت كه سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربن، بۆ روبه‌رو بوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له به‌غداوە دژی كورد دەست پێدەکات".
كارزان هه‌ورامی




