٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی باسی گەشەپێدانی هەماهەنگیی و هاوكاری نێوان یەكێتی و پارتی و هێز و لایەنە كوردستانییەکانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

یوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە ( 15/11/2012) سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشوازییەكی گەرمی كرد لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. لە دیدارێكی دۆستانەدا هەلومەرجەكانی عێراق و كوردستان و ناوچەكەیان بەگشتی تاووتوێكرد و ، كێشەكانی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستانیشیان خستە بەرباس و لێكۆڵینەوەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا تەئكید كرایەوە لە سەر درێژەدان بە گفتوگۆ و گرتنەبەری دیالۆگی  بنیاتنەر و راشكاوانە لە نێوان بەغدا و هەولێر ، لە پێناو  چارەسەركردنی كێشەكان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا. هەر لەو دیدارەدا بەرێز نێچیرڤان بارزانی ئاكامی سەردانەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرۆك مام جەلال باسكرد و ، سەرۆك مام جەلالیش پیرۆزبایی سەركەوتنی سەردانەكەی لێكرد.

لە بەشێكی تری دیدارەكەشدا پێویستی گەشەپێدانی هەماهەنگیی و هاوكاری نێوان یەكێتی و پارتی و هێز و لایەنەكانی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی دووپاتكرایەوە ، بۆ باشتر رێكخستنەوەی ناوماڵی كورد و پەرەپێدانی دەستكەوتەكان. پاشانیش سەرۆك مام جەلال دەستخۆشی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەو ووتە بە نرخەی پێشكەشیكرد لە  فیستیڤاڵی گەلاوێژ كە هاوكاتە لە گەڵ بنیاتنانی شاری سلێمانی دا. لای خۆشیەوە بەرێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر سوپاسگوزاری سەرۆك مام جەلال بوو بۆ ئەو پێشوازیی و پشتیوانییە بەردەوامانەی كە لە كار و چالاکییەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار