٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حکوومه‌ت: پێویسته‌ به‌زووترین كات سێلمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان بناسێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

لە کاتی ئامادەبوون و به‌شداریكردنی له‌ 16 ه‌مین فیستڤاڵی گه‌لاوێژدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌ به‌ زووترین كات پڕۆژه‌ی بڕیاری ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری په‌سه‌ندبكات.نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ كابینه‌ی پێنجدا له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیرییه‌وه‌ داوامان لێكرا كه‌ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری بناسێندرێت.

وتیشی: دواتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی خه‌ڵكی سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ پڕۆژه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان کرد، تا سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان بناسێندرێت، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ پشتگیریمان لێكرد.هەروەها لەمیانی وتارێکدا ئاماژەی بە رۆلی ،مێژووی شاری سلێمانی دا، کە کە بوارە جیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و زمانەوانی بینویەتی، تەنیا ئاماژەی بە رۆلی ئەو شارە کە لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول وەکو شاری هەڵمەت و قوربانی ناوزەد کرا، بەڵگەی رۆلی مێژوویی ئەو شارە دەگەیەنێت. هەروەها  راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ بڕیاری ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی سلێمانی كۆده‌بینه‌وه‌و چی پێویست بێت،  بۆیان دابین ده‌كه‌ین و هاوكاریان ده‌بین.

هەواڵی پەیوەندیدار