نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار: لێدوانه‌ی سامی ئه‌لعسكه‌ری هه‌وڵێكه بۆ لێكترازانی پردی په‌یوه‌ندیی کورد‌و شیعە

له‌به‌رامبه‌ر لێدوانێكی سامی ئه‌لعه‌سكه‌ری په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی، كه تیایدا هاوپه‌یمانێتی نێوان كورد و شیعه‌ی به "درۆ" وه‌سفكردبوو، نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانییه‌وه، فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار په‌رۆشه بۆ پارێزگاریكردن له‌یه‌كێتیی ریزه‌كانی گه‌لی عیراق به هه‌مو پێكهاته‌كانییه‌وه، په‌ره‌پێدانی پانتایی پردی برایه‌تیی نێوان رۆڵه‌كانیشی ده‌پارێزێت له‌پێناوی به‌دورگرتنی له‌هه‌ر شتێك كه دوبه‌ره‌كی و ناكۆكی لێبكه‌وێته‌وه.
په‌یوه‌ندی نێوان به‌شه‌كانی عیراق له‌وپه‌ڕی باشورییه‌وه تا چیا‌و به‌رزاییه‌كانی كوردستان فاكته‌ری گرنگ بوون له به‌دیهێنانی رزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی، دواتریش له ئۆقره‌یی و گه‌شه‌پێداندا.
به‌درێژایی مێژوو هاوپه‌یمانیی نێوان شیعه‌و كورد نمونه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بووه، له‌كاتی شۆڕشی بیستی مه‌زنه‌وه شیعه له‌باشوور و سوننه له‌ناوه‌ڕاست و خۆرئاوا، كوردیش له‌باكوور به‌شدارییان كردووه له‌خه‌باتدا له‌پێناوی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی عیراقدا، دواتریش هه‌موویان پێكه‌وه خه‌باتیان كردووه به‌و ئامانجه‌ی عیراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیی گه‌شه‌كردوو، له‌و پێناوه‌شدا به‌گژ هه‌ر هه‌وڵێكدا چوونه‌ته‌وه كه مه‌رامه‌كه‌ی نانه‌وه‌ی ناكۆكیی و شه‌ڕی ناخۆیی بووه.
هه‌ڵوێسته دیار‌و به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵا عوزما موحسین ئه‌لحه‌كیم (قدس سره) كه ره‌تیكرده‌وه سوپا په‌لكێش بكرێت بۆ شه‌ڕكردن دژی كورد، دیارترین نیشانه‌ی پڕشنگداری مێژووی هاوپه‌یمانێتی شیعی - كوردییه كه له روانگه‌ی په‌رۆشییه بۆ عیراقی نیشتمان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له قۆناغه‌كانی خه‌باتدا دژی رژێمی دیكتاتۆریی په‌ره‌ی سه‌ندووه، ئه‌و رژێمه‌ی كه هیچ كاتێك نوێنه‌ری تایه‌فه‌و مه‌زهه‌بێك نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌میشه گیانی خۆپه‌رستیی و سه‌ركوتكردنی قوڵده‌كرده‌وه.
عه‌ره‌بی شیعه‌و كوردی سوننه به‌په‌رۆش بوون بۆ پته‌وكردنی رایه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانی نیشتمان له‌عه‌ره‌بی سوننه كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی براكانی تریان روبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌و زوڵمه‌كانی حوكمی سه‌دامیی ده‌بوونه‌وه.
دوای روخاندنی رژێمی زۆردار، هاوپه‌یمانێتیه‌كه بووه كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆری دوژمنكار كه مه‌رامی نه‌زۆكی، په‌كخستن و له‌باربردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسیی بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هه‌موو عیراقییه‌كان ده‌كرد، هاوكات ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه بووه هه‌وێن و كرۆكی سه‌ره‌كیی لێك تێگه‌یشتن و رێككه‌وتنامه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كان كه برایانی پێكهاته‌كانی تریشی گرته‌وه به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی خۆرئاوای وڵات.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هه‌رگیز قوڵكردنه‌وه‌ی دابه‌شبوونی عیراق نه‌بووه له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فیی-نه‌ژادیی، به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانجی رێگرتن بووه له ناكۆكی و دوبه‌ره‌كیی، ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی عیراقییه‌كان بووه بۆ یه‌كڕیزیی و برایه‌تیی و هاوخه‌باتیی، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه پێویسته هه‌روا بمێنێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه دامه‌زراوه كه هاوپه‌یمانێتی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی عیراقه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش هاوپه‌یمانێتی نێوان شیعه و سوننه‌یه، هاوپه‌یمانێتیه‌كه له‌نێوان دوو لایه‌ندا قه‌تیس نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌ڕووی هه‌موو عیراقییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه، ئامانجه‌كه‌یشی به‌هێزكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی یه‌كڕیزییانه.
كه‌واته ئه‌و لێدوانه‌ی په‌رله‌مانتار (سامی ئه‌لعسكه‌ری) ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانێتی شیعه-كورد كه وتویه‌تی "درۆیه"، نه‌ك هه‌ر پێچه‌وانه‌ی راستیی و واقیعه، به‌ڵكو به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان نا، هه‌وڵێكه بۆ لێكترازانی پردی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه پێشتر‌و ئێستاش رۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌بینێت له پرۆسه‌ی سیاسیی دیموكراسیدا.
بۆیه وای ده‌بینین برایان له "هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی" كه په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز ئه‌لعه‌سكه‌ریی سه‌ر به‌وانه، له‌به‌رده‌م روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیاندان له‌باره‌ی وه‌ها لێدوانێكی ترسناكدا.
بێده‌نگی چیتر مومكین نییه، به‌رده‌وامیی ئه‌و بێده‌نگییه وا لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌وه گۆڕانێكی ریشه‌یی نه‌خوازراوه له هه‌ڵوێستی سیاسی‌دا.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
15/11/2012




