لەمە بەدواوە گەیشتن بە شەقڵاوە پێویست بە لۆفە ناکات

بەوهۆیەی ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و گەشتیاران سەردانی شارۆچكەی شەقلاوەو هاوینە هەوارەكانی ناوچەكە دەكەن لە شارەدێی لە لۆفەكانی هەولێر پیرمام قەرەباڵغی و خنكانی هاتوچۆ روودەدات بەمەبەستی چارەسەری ئەو گرفتە بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەولێر پرۆژەیەك جێبەجێ دەكات.
كامەران شێروانی بەڕێوەبەری رێگاو بانی پارێزگای هەولێر تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" بەمەبەستی چاسەری خنكانی هاتوچۆ و ئەو قەرەباڵغیەی رۆژانە بەتایبەت وەرزی هاوین لە شارۆچكەی پیرمام و لۆفەكانی دروست دەبێت ماوەیەكە سەرقاڵی جێبەجێكردنی تونێلی سەڵاحەدینین.
وتیشی" پرۆژەی تونێلی سەڵاحەدین تێكڕای درێژیەكەی نزیكەی 9 كیلۆمەترە و بری 147 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە لەلایەن كۆمپانیایەكی توركیەوە پێكهاتووە لە سایدێكی هاتن و سایدێكی چوون و لەناو تونێلەكە شوێنی وەستانی كاتی بۆ ئۆتۆمۆبێل هەیە لەكاتی رووداوێكی نەخوازراو یاخود چاككردنەوە بەكاردێت و لەئێستا بەشێكی زۆری كارەكانی بەكۆتا هاتووە بەگشتی پرۆژەكە بریتیە لە تونێل و شەقام و لەكۆتاییدا كاری ئەلیكترۆنیەكانیشی بۆ ئەنجام دەدرێت.




