زیاتر لە 4200 خانوو بە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە قۆناغی تەواو بووندایە
بۆ خۆشتركردنی ژیان و گوزەرانیان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیاتر لە 4200 خانوو بۆ كەسووكاری ئەنفالكراوان دروست دەكات و لەئێستا بەشێكی زۆر ئەو خانووانە لە كۆتایی قۆناغەکانی تەواوبوون دان.
فوئاد محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ(kdp.info) وتی" هەروەك لە ساڵانی رابردوو وەكو وەزارەت رامانگەیاندبوو كە ژمارەیەك خانوو بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دروست دەكەین و لەكابینەی شەشەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی دروستكردنی خانووەكان چۆتە باری جێبەجێكردنەوەو ئێستا لەكۆی 4200 خانوو ژمارەیەكی زۆریان لە تەواوبووندان، بەتەواوبوونی ئەو خانووانە ژمارەیەكی زۆری كەسوكاری ئەنفالكروان دەبنە خاوەن خانوو و باری گوزەرانیان باشتر دەكرێت و دوای ئەوەش دەست دەكرێت بە دروستكردنی خانوو بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەند ببن.
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




