عەبدوڵڵا گول: دوور نییە سووریا لە دژی توركیا چەكی كیمیاوی بەكار هێنێت

سەرۆككۆماری توركیا عەبدوڵڵا گول لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ رۆژنامەی فینانساڵ تایمز باسی ناكۆكییەكانی نێوان سووریا و توركیا كردووە و وتوویەتی دوور نییە كە سووریا لە دژی توركیا دەست بە بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی بكات.
سەرۆككۆماری توركیا لەم لێدوانەدا ئاماژەی بەوە داوە كە توركیا بە هەر شێوەیەك هەوڵ بۆ نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا دەدات و پێ باشە كە رۆژێك زووتر كۆتایی بە توندوتیژییەكانی سووریا بهێنرێت.
عەبدوڵڵا گول هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە سووریا وادەزانێت كە هۆكاری ناكۆكییەكانی سووریا توركیایە هەر بۆیە ئێمە وەكو توركیا بە دوور نازانن كە رژیمی بەشار ئەسەد دەست بە بەكار هێنانی چەكی كیمیاوی لە دژی توركیا بكات، بۆیە ئێمە دەستیمان بە ئامادەكاری كردووە و پێویستە لە كاتی هەر جۆرە هێرشێكی لەم چەشنەیشدا ناتۆ بە بەكار هێنانی مووشەكی پاتریوت وەڵامی رژیمی بەشار ئەسەد بداتەوە.
سەرچاوە. سی ئین ئین




