٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتی ئەورووپا بە توندی توركیای هوشیار كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوای لێدوانەكانی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەبارەت بە ویستی حكوومەتی و زۆرینەی گەلی توركیا بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی سزای ئیعدام لە توركیادا، نوێنەری باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا بە توندی توركیا هوشیار كردەوە و رایگەیاند كە گەڕاندنەوەی سزای ئیعدام لە توركیا بە مانای واز هێنانی توركیا لە یەكێتی ئەورووپایە.

نێونەری باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا ماژا كوجیژانجیج رایەگەیاند كە هەڵوەشاندنەوەی سزای ئیعدام لە لایەن توركیاوە گەورەترین پێناوی توركیا بۆ بە ئەندام بوون لە یەكێتی ئەورووپا بوو، بۆیە ئەگەر بێتو توركیا بیر لە دووبارە گەڕاندنەوەی سزای ئیعدام بكات ئەوا پێویستە واز لە یەكێتی ئەورووپا بهێنێت.

سەرچاوە: دونیا بوولتەنی

هەواڵی پەیوەندیدار