٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەرەتای 2013 ەوە تەنها بەپێی تایبەتمەندی ڕێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمۆبێل دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

 بەمەبەستی رێگەگرتن لە هێنانی ئۆتۆمۆبێلی بێ مواسەفات و جۆری خراپ و بێ كەڵك بۆ هەرێمی كوردستان،   دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری كوردستان بەهاوكاری چەند وەزارەتێكی پەیوەندیدار بڕیاریداوە  لەرێگەی دوو كۆمپانیای بیانی لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە لەسەر سنورەكان   پشكنین بۆ هەر ئۆتۆمۆبێلێكی بكرێت، كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەپێی مەرجی مواسەفات رێگە بە هاتنی دەدەن.

 موئەیەد قۆجێ سەرۆكی دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێمی كوردستان بۆ(kdp.info) وتی"  لەماوەی رابردوو بازرگانەكان بەئارەزووی خۆیان و بێ هیچ پشكنین و كۆنتڕۆڵێك جۆرەها ئۆتۆمۆبێلیان  دەهێنایە هەرێمی كوردستان بەمەش زۆرجار بەشێك لە ئۆتۆمۆبێلەكان بێ كەڵك و بێ مواسەفات دەردەچوون و دەبوونە هۆی چەندین زیان بۆ ژینگەو گیانی مرۆڤەكان، بەڵام ئێمە بەهاوكاری چەند لایەنێكی پەیوەندیدار بڕیارماندا كە لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە تەنیا بەپێی ئەو مەرجانەی ئێمە دامانناوە بەپێی مواسەفات رێگە بەهاتنی ئۆتۆمۆبێل بدەین ئەمەش دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمۆبێلەكان.

 وتیشی" ئەم كردارە لەلایەن دوو كۆمپانیای بیانیەوە ئەنجام دەدرێت و بەپێی رێكەوتنێك بۆ ماوەی دوو ساڵی ئەو دوو كۆمپانیایە پشكنین بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمۆبێلانە دەكەن كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت ئەگەر دەركەوت هەر ئۆتۆمۆبێلێك ئەو مواسەفاتانەی نییە كە ئێمە دەمانەوێت ئەوا رێگەی با داخڵ بوونی نادرێت و  هۆكاری ئەو مەرجانەش بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەكان و پاكڕاگرتنی ژینگەیەو بۆ بەرژەوەندی هەمووانە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار