لە ئایندەیەكی نزیك, قەرزی گەشتوگوزاریی بە هاووڵاتیان دەدرێت

بەمەبەستی پێشخستنی بواری گەشتوگواز لە هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی پرۆژەی گەشتوگوزاری پێشكەوتوو بۆ گەشتیاران دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بكرێت بە پێدانی قەرزی گەشتوگوزاری بۆ ئەو كەسانەی كە ئارەزووی كاركردنیان لە بوارەكە هەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژە.
نادر روستی وتەبێژی دەستوگوزاری هەرێمی كوردستان بۆ(kdp.info) وتی "بەمەبەستی هاندانی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت پرۆژەی گەشتوگوزار ئەنجام بدەن و لەبوارەكە كاربكەن و پێشتر لە راسپاردەكانی یەكەمین كۆنفرانسی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان داوام لە حكوومەت كرد، كە بانكی گەشتوگوزاری دابمەزرێندرێت، بەڵام ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكەین كە بڕێك پارە وەكو سلفە بدرێت بە ئەو كەسانەی ئارەزوویان لە پرۆژەی گەشتوگوزاری هەیە و ئێستا حكوومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دەربڕیوەو چاوەڕوان دەكرێت لەساڵی ئایندەوە دەستبكرێت بە پێدانی ئەو جۆرە قەرزە .
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




