٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دانیشتوانی قەزای سنجار بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فۆرمی خۆراک رەت دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ _ تایبەت .... دانیشتوانی قەزای سنجاری ڕۆژئاوای شاری موسڵ بریاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیان تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی فۆرمی خۆراکی هاوڵاتیان رەتکردەوەو دووپاتیان کردەوە کەلەعێراقدا و لەڕۆژانی جەنگ و ئابڵوقەی ئابووریدا ئەم جۆرە بریارانە نەدراوە .

ئەمەو ئەمرۆ مەیسەر حاجی ساڵح قایمقامی قەزای سنجار رایگەیاند کەئەم جۆرە بریارە بریتیە لەراگەیاندنی جەنگ بەسەر چینی هەژاردا و لەگەڵ دەرچوونی بریارەکە نرخی خۆراک لەبازارەکان گرانبووە و بۆیە ئەوان داوایان لەئەنجوومەنی وەزیران کردووە بریارەکە هەڵبوەشێنێتەوە چونکە بری 15000 هەزار دینار چارەسەری بژێوی هاوڵاتی ناکات

هەواڵی پەیوەندیدار