ئاژانسى middle-east-online به‌گرنگیه‌وه باسى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئێران ده‌كات

به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى ئاژانسى میدڵ ئێست _ئۆنلاین, ڕاگه‌یاندنه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌گرنگیه‌وه باسیان له سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كردووه له‌و گرنگیانه‌ش باشتر كردنى په‌یوه‌ندى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیه .
ئاژانسى middle-east-online ى سه‌ر به‌كۆمپانیاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست _به‌ریتانیا له هه‌واڵه‌كانى ئه‌مرۆیى خۆیدا 13/11/2012 ئاماژه به‌گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كات له‌و باره‌وه نووسیویه‌تى " له‌سایتى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به مانشێتێك باسى ئه‌وه كراوه سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ باشتر كردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا بووه و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بووه له‌هه‌موو ته‌وه‌ره‌كان گرنگتر باسكردنى ڕه‌وشى ئابورى هه‌ردوولا و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى بازرگانى بووه كه له‌م كاته‌ى ئێستادا یه‌كێكه له چه‌مكه گرنگه‌كانى هه‌ردوولا".
ئه‌و سایته ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له‌به‌رانبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى خۆشخاڵى خۆى ده‌ربڕیووه به باشتر كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا له چوار چێوه‌یه‌كى بچوكه‌وه بۆ چوار چێوه‌یه‌كى ستراتیجى و گه‌وره‌تر له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه .
ئه‌م ڕاپۆرته له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى نووسه‌رانى ئه‌و ئاژانسه‌وه نووسراوه له‌زارى گه‌وره به‌رپرسێكى ئێرانه‌وه بڵاو یان كردۆته‌وه كه ڕێژه‌ى بازرگانى له نێوان هه‌رێم و ئێران خۆى له‌سه‌روى 8ملیار دۆلار داوه ئه‌وه‌ش دڵخۆش كه‌ره بۆ دروست بوونى په‌یوه‌ندى باشتره له نێوان هه‌ردوولا ئه‌م خاڵه‌ش له دیدارى نێوان بارزانى و سعید جه‌لیلى گه‌وره به‌رپرسى ئێران باسكراوه.
هاوكات جه‌لیلى ئه‌وه‌ى خستۆته ڕوو كه كێشه بچوكه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نابێت ببێته كۆسپ له‌به‌ر ده‌م ئه‌و هه‌نگاوه ستراتیجیانه‌ى كه هه‌ردوولا له ئیانده‌دا ده‌ینێن.
له كۆتایى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه ماوه‌ى چه‌ند سالێكه هێزه‌كانى پژاك له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌بێته شه‌ڕیان و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى له‌لاى حكوومه‌تى هه‌رێم دروست كردووه, چونكه بارى ئارامى سنوره‌كانى تێكداوه.
وه‌رگێڕان كارزان هه‌ورامى و به‌كر ئیبراهیم




