٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵەکایەتى.. بارینى بەفرو باران بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ماوەى (24) کاتژمێرە شەپۆلێکى ترى بەفرو باران بارین دەڤەرى باڵەکایەتى گرتۆتەوەو بە پێى لێدوانى سلێمان عەبدوڵڵا بەرێوەبەرى کشتوکاڵى چۆمان کە بۆ (kdp.info) خستیەروو، لە ماوەى (48) کاتژمێرى رابردوو (34) ملیم باران باریوەو کۆى دابارینى بارانى ئەمساڵى ناوچەکەش گەیشتۆتە (136) ملیم و بەو رێژەیەش دەتوانرێت بەرو بوومە دانەوێڵەیەکان لە ناوچەکە دابچێنرێت.

لە بارەى رێژەى بەفرى باریوى ئەمساڵیش بەهۆى نەبوونى دەزگاى کەش ناسى لە ناوچەکە نەتوانرە کۆى بەفرى باریوى ئەمساڵ دیارى بکەین، لێ وەک گوند نشینان دەیخەنە روو، زۆرێک لە گوندو ئاوایەکان و کوێستان و چیاکانى ناوچەکە ماوەى زیاتر لە پێنج رۆژە بەفریان لێدەبارێت.
 

 

رێکار چۆمانى

هەواڵی پەیوەندیدار