به‌په‌له .. زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق كوژراو بریندارى زۆرى لێده‌كه‌وێته‌وه

به‌هۆى زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه ده‌زگائه‌منیه‌كانیش له‌هه‌وڵى كۆنترۆڵ كردنى بارودۆخه‌كه‌دان.
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ 14/11/2012 له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكان "دیاله, كه‌ركووك ,بابل ,واست" زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا كۆى كوژراوانى قوربانیانى هه‌رسێ پارێزگاى تائاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه نزیكه‌ى 10 كه‌س ده‌بن و 23كه‌سیش بریندارن له‌م باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت له كه‌ركووك به kdp.infoى ڕاگه‌یاند دواى ته‌قینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون و له ژێر چاودێرى پزیشكیدان گوتى " ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركووك له هه‌وڵى كۆنترۆڵ كردنى شوێنى ته‌قینه‌وه‌كان و له‌و باره‌وه ئاماده‌كارى كراوه ".
هاوكات ئاژانسى "بغداد دولیه "ئاماژه به‌وه ده‌كات له ناوچه‌ى مقدادیه سه‌ر به‌پارێزگاى دیاله له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى 4 پۆلیسى عێراقى بریندار بوون له پارێزگاى بابلیش 5كوژراو 9 بریندار هه‌یه و له‌سه‌ر جه‌م شاره‌كانى عێراقیش ئاماده‌كارى ئه‌منى ڕاگه‌یه‌نراوه.
كارزان هه‌ورامى




