لێژنه‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق فه‌رمانى ده‌سگیركردنى بۆچه‌ند به‌رپرسێك ده‌رده‌كات

لێژنه‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى فه‌رمانى ده‌سگیركردن بۆ چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكى عێراقى ده‌رده‌كات, ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات لێژنه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كردنیاندا نیه.
به‌پێى ڕاگه‌یانراوێك كه ده‌ست ئاژانسه‌كانى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كه‌وتووه لێژنه‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق به تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانى ده‌سگیركردنى بۆ چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكى عێراق و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عێراقى ده‌ركردووه,
له‌م باره‌وه "فاتح دارا" ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به kdp.info ى ڕاگه‌یاند لێژنه‌ى نه‌زاهه به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاشكراكردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى تێوه‌گلاون به گه‌نده‌ڵیه‌وه دواترله‌سه‌ر فه‌رمانى دادگا بڕیارى ده‌سگیركردنى گه‌نده‌ڵ كارانه ده‌درێت,
گوتى " به‌پێى ماده‌كانى 102 و 103ى ده‌ستورى عێراق لێژنه‌ى نه‌زاهه له‌ژێر چاودێرى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاره‌كانى ده‌كات وه‌ك ده‌زگایه‌كى یاسایى به‌ڵام له عێراقدا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كار ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و لێژنه‌ى نه‌زاهه‌شدا هه‌یه بۆیه ئاسته‌مه بڕیاره‌كان وه‌ك خۆیان جێ به‌جێ بكرێن ".
كارزان هه‌ورامی




