بەیاننامەی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له یادی کۆمه‌ڵکوژی شه‌هیدانی شه‌قڵاوه‌دا

له یادی به کۆمه‌ڵکوژی شه‌هیدانی شاری شه‌قلاوه‌ی خۆشه‌ویستدا، که داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی رژێمی به‌عسی داگیرکه‌ر، له رێککه‌وتی ١٤/١١/١٩٨٧ دا ره‌شبیریه‌کی دستپێکرد له شه‌قلاوه‌داو له ئه‌نجامدا ٢٣ هاوڵاتی بێتاوانی ﮔﻮﻟﻠه بارانکرد و چه‌ندێکیانیشی له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید کرد و، هه‌روه‌ها له یادی چه‌ندین شه‌هیدی تر شاری شه‌قلاوه، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه دائه‌ونێین و سڵاوی رێز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌نێرین بۆ که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان.
هیوادارین ئه‌م یاده هانده‌ری زیاترمان بێت بۆ کارکردن له سه‌ر راگرتنی سه‌روه‌ری زیاتر بۆ شه‌هیدانمان که مایه‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وت و رزگاری و ئاوه‌دانی و ئازادیی و پێکه‌وه‌ژیانه‌ن که ئێستا له کوردستاندا به دیهاتوون و، هه‌روه‌ها هانده‌ری زیاترمان بن بۆ خزمه‌تکردنی زیاتری که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه و گشت شه‌هیدانی کوردستان و به دیهێنانی ئامانجه‌کانی تری شه‌هیدان و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌که‌یان که باشترین وه‌فادارییه بۆ شه‌هیدان و بۆ گه‌له‌که‌مان.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی شاری شه‌قڵاوه و گشت شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان




