٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان كرا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و دوا بەدوای نوسراوی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان بكرێت بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسەر میلاكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

لەو بارەیەوە (ئاسۆس نەجیب) وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەبەر پێویستی و گرنگی گەرمیان لەبوارە كۆمەڵایەتیەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەخەڵكی گەرمیان بەقەزاو ناحیەكانی و فراوانكردنی پرۆژەكانی وەزارەتی كار لەسنوورەكە، بەنوسراوێكی رەسمی بەژمارە (3915) لە 8/10/2012 داوامان لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان بكرێت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، خۆشبەختانە لە 12/11/2012 بەنوسراوی ژمارە (2527) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەڕێوەبەرایەتی گەرمیان بكرێت بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەناوی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان).

وەزیری كار دوپاتیشی كردەوە دوای دەرچوونی بڕیارەكە لەئەنجومەنی وەزیران، دەست دەكەین بەرێككاری یاسای بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكەو فراوانكردنی فەرمانگەو دامودەزگاكانی وەزارەت لەو سنوورە، بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بەكەمئەندامان و ژنان و منداڵان و پیرو پەككەوتەو گەنجان و پێشكەشكردنی زیاتری خزمەتگوزاری لەبواری كۆمەڵایەتی و كردنەوەی سەنتەر و دایەنگەو فەرمانگەی پێویست هاوشانی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار