پرۆژە یاساییەكی نوێ لەتوركیا بۆ بەكارهێنانی زمانی كوردی لەدادگادا

پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا كە زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانی توركیای بەدەستەوەیە پرۆژە یاساییەكی نوێی پێشكەشی پەرلەمانی توركیا كردووە لەپێناو رێگەدان بۆ بەكارهێنانی زمانی كوردی لەكاتی بەرێوەچوونی كاروباری دادگا بۆ ئەو كەسانەی كە كوردن .
بەپێی یاساكەش لەدادگادا ئەوانەی كەتورك نین و كوردن دەتوانن بەزمانی دایك ( كوردی ) بەرگری لەخۆیان بكەن لەبەردەم دادگاداو هەرلە پرۆژە یاساكەدا رێگە دراوە بە بەندكراوان كەخێزانەكانیان سەردانیان بكەن كە پێشتر قەدەغە بوو .
شیاوی باسە ئێستا دوای مانگرتنی 700 بەندكراوی كورد بۆ ماوەی 63 ڕۆژدا لەبەندیخانەكانی توركیا دەوڵەتی توركیا ڕووبەڕووی فشارێكی زۆر بۆتەوە بۆ جێبەجێ كردنی داواكاریەكانی مانگرتووانی ناو بەندیخانەكان كەلەلایەن زۆربەی پارتە كوردیەكانەوە پاڵپشتیان لێدەكرێت.




