نێچیرڤان بارزانى: ده‌رگامان بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان كراوه‌یه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندى فیدارسیۆنى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان "مێدێف" كۆبووه‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تیى (800) هه‌زار كۆمپانیاى فه‌ڕه‌نسى له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كات و یه‌كێكه له هێزه سه‌ره‌كیه‌كانى وه‌به‌رهێنان له سه‌ر ئاستى جیهان. شانده‌كه كه له به‌رپرس و نوێنه‌رانى 23 كۆمپانیاى فه‌ڕه‌نسى له بواره‌كانى، وزه، پیشه‌سازى، كشتوكاڵ، ڕێگه‌وبان، گه‌شتیارى، بانك و كارى بانكى و ئاو و كارگێڕیى ئاو پێكهاتبوو، به یاوه‌ریى دۆنى گۆتێر باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له عیراق، ئالان دێپارت كونسولى فه‌ڕه‌نسى له هه‌رێمى كوردستان، خه‌مان زرار نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ڕه‌نسا و به سه‌رۆكایه‌تیى دارى پێرێر هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵه‌ى كارسازانى فه‌ڕه‌نسى – عیراقى، له سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستاندان.
له وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانى كرد و خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا. پاشان سیاسه‌ت و ستراتیژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له بوارى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و بنیاتنانه‌وه و هاندانى وه‌به‌رهێنان ڕوون كرده‌وه و جه‌ختى له سه‌ر سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتیوانى له وه‌به‌رهێنانى بیانى و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ده‌رگاكانى هه‌رێمى كوردستان به ڕووى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كاندا كراوه‌یه و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێ ببێته ده‌سپێكى هاتنیان بۆ به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان گارانتى و پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ كارى وه‌به‌رهێنانى بیانى.
سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وله‌ویاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان و بووژاندنه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، پیشه‌سازى و گه‌شتیارى و ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاسانكارى و پاڵپشتییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌م بوارانه‌دا وه‌به‌رهێنان بكرێت و كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش ده‌توانن ڕۆڵێكى دیار له‌م كه‌رتانه و له بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى كوردستاندا، بگێڕن. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له بوارى كشتوكاڵ و دانانى سیاسه‌ت و ستراتیژى كه‌رتى كشتوكاڵ و له كه‌رته‌كانى بانك و كارى بانكى و ئاو و كارگێڕیى ئاودا پێویستى به شاره‌زایى و پسپۆریى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان هه‌یه. سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى باڵیۆز و كونسولى فه‌ڕنسا له به‌غدا و هه‌ولێر كرد كه ڕۆڵێكى باشیان له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له عیراق ڕایگه‌یاند كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن پێداویستیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چین و چۆن ده‌توانن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیاتنانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه فه‌ڕه‌نسییه‌كان مێژوو و نه‌هامه‌تى و به‌سه‌رهاته‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌زانن، بۆیه به چاوى ڕێزه‌وه لێى ده‌ڕوانن و ده‌یانه‌وێ ڕۆڵیان له بنیاتنانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه له د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هێرش موحه‌ڕه‌م به‌رپرسى ده‌سته‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى ڕۆڵى ئاساكاریى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه بۆ كارى كۆمپانیاكان، پوخته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد.




