نێچیرڤان بارزانى: باشترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ جیهان و دراوسێكان

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى "یه‌كه‌مین كۆنفرانسى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان" كرد كه به ئاماده‌بوونى د.عه‌لى سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى و باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى له به‌غدا و به‌رپرس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران و بازرگانان و پیاوانى كار له هه‌دوولا به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: "سیاسه‌ت و تێڕوانینى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه باشترین په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونیا به گشتى و ووڵاتانى دراوسێ به تایبه‌تى." هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له ناوچهیهكدایه به سنوورى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ور دراوه، بۆیه‌شه پته‌وى و مانه‌وه‌ى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان به تواناى گواستنه‌وه‌ى كاڵا و خزمه‌تگوزارى له ڕێگه‌ى ووڵاتانى دراوسێوه به‌نده. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه پێى وابوو كه فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران سوودى بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنى بنچینه‌یه‌كى به‌هێز بۆ په‌یوه‌ندیى زیاتر له نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه "له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵى زۆر دراوه و سه‌ركه‌وتن و پێشووه‌چوونى باش به ده‌ست هاتووه. به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم كه ئاكامى هه‌وڵه‌كان بوو به هۆكارێك بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان. ئێستاش ووڵاتانى دراوسێ و به تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامیى ئێران پشكى زۆر له چالاكیه بازرگانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستانیان به‌ركه‌وتووه."
نێچیرڤان بارزانى تیشكى سهرپهیوهندیى دێرینى هه‌ردوولا و گوتى: " كۆمارى ئیسلامیى ئێران هه‌م گه‌ل و هه‌م حكوومه‌ته‌كه‌ى به نزیكترین و دێرینترین گه‌ل و حكوومه‌ت ده‌ژمێرین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان. بۆیه ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندیه‌كانمان مێژوویین و خاوه‌ن بنه‌ما و بناغه‌یه‌كى پته‌ون. ئه‌مڕۆ بارودۆخ به شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه كه ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له په‌یوه‌ندیه له‌مێژینه‌كان وه‌ربگرین و له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كى پراكتیك بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا به‌گه‌ڕیان بخه‌ین."
هه‌روه‌ها به بیرى هێنایه‌وه كه له‌و كاتانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیان له گه‌لى كوردستانى عیراق كردبوو و ڕ‌ژێمى به‌عسیش به ئاگر و به ئاسن كه‌وتبووه وێزه‌ى كورد، ئه‌و كاته‌ى گونده‌كان وێران ده‌كران، گوندنشینه‌كان له زێدى باب و باپیرانیان ده‌رده‌كران، ئه‌و كاته‌ى ڕ‌ژێمى سه‌دام به چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ هه‌ڵه‌بجه و خۆشناوه‌تى و بادینان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى بۆردمان ده‌كرد و ئافره‌ت و مناڵ و خه‌ڵكى بێدیفاعى ده‌كرد به ئامانج، ئا له‌و كاتانه‌دا كۆمارى ئیسلامیى ئێران له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌ى دونیا بوو به ته‌نگ ئێش و ئازارى كورد هات و برینى بریندارانى ساڕ‌ێژ كرد و ئاواره و لێقه‌وماوانى كوردستانى له‌خۆوه گرت.
سه‌رۆك وه‌زیران باسى له گرنگیى پێگه‌ى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: " ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران سنوورێكى دوور و درێژ و چه‌ندین خاڵى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ده‌خوازین بۆ سه‌قامگیریى سنووره‌كان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریى خاكى یه‌كتر و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى زیاتر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. ئێمه كۆمارى ئیسلامیى ئێران وه‌ك هاوبه‌شێكى سروشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بینین. ئێمه له سنوورێكى درێژدا هاوبه‌شین، چه‌نده‌ها خێزان و خێڵى هاوبه‌ش و مێژووی هاوكاریه‌كى به‌تین له نێوانماندا هه‌یه."
نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ڕایگه‌یاند: " ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2006 نزیكه‌ى 3 ملیار و له ساڵى 2011 گه‌یشته 6 ملیار و له ماوه‌ى 9 مانگى ساڵى 2012 گه‌شه‌ى سه‌ندووه بۆ نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار. كه‌لوپه‌له‌كانیش ئه‌و پێویستیانه‌ن كه هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان پێیه وه‌ك چه‌مه‌نتۆ و كه‌لوپه‌لى بیناسازى و خۆراك و شیره‌مه‌نى، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى زۆر گرنگه."
هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا به‌وه‌ى كه ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدارن له‌م كۆنفرانسه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى تایبه‌ت به هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه بۆ په‌ره‌پێدانى ئابووریى هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌م كۆنفرانسه‌ش به ده‌رفه‌تێك بۆ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له هه‌ردوولا ده‌زانێت كه تیایدا سوودمه‌ند بن.
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ره‌نجى بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه هه‌رێمى كوردستان كراوه‌یه‌وه و پێشوازى له كاڵاى بیانى بۆ بازاڕه‌كانى ده‌كات، به مه‌رجێك ئه‌و كاڵایانه له ڕووى كواڵیتى و جۆر و نرخ، زۆر گونجاو بن، بۆ ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كان بتوانن لێى سوودمه‌ند بن. چونكه وه‌ك ڕوونى كرده‌وه تا ئێستا نیگه‌رانیه‌كى زۆر له نێو خه‌ڵكى هه‌رێمدا هه‌یه سه‌باره‌ت به گرانیى نرخى ئه‌و كاڵایانه‌ى كه دێنه بازاڕه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مڕۆ ئێمه بووین به به‌شێك له سیسته‌مى ئابووریى جیهانى، بۆیه پێویسته كاڵاكانى هاورده ده‌كرێن بژمێردرێن و ڕێك بخرێن و چاودێرى بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین له‌وه‌ى هیچ زیانێكى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نییه."
له كۆتایى وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى پێى وابوو كه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه‌یه له به سیسته‌ماتیككردنى كارى ئابوورى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا و هیواى خواست ببێته سه‌ره‌تاى به‌رنامه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ت و توانا ئابووریانه‌ى له هه‌ردوولا هه‌یه و ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێویستیى بواره‌كان و ئاشنابوون به توانا و ئه‌زموونى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كۆمارى ئیسلامى، به تایبه‌تیش كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، چونكه به تێڕوانینى ئه‌و، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ ئاینده.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه:
به ناوى خوا،
به‌ڕێز جه‌نابى د. سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى،
گه‌وره به‌رپرسان و بازرگان و پیاوانى كار له كۆمارى ئیسلامیى ئێران،
میوانان و ئاماده‌بووانى به‌ڕێز ..
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن به سه‌ر چاو،
خیلى خوش امدید..
جێگه‌ى خۆشحاڵیمه ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین گه‌وره به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى دراوسێ و دۆستى دێرینى گه‌له‌كه‌مان ته‌شریفیان هێناوه و لێره‌وه له‌گه‌ڵمان ئاماده‌ن بۆ زیاتر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیه‌كانمان له ڕووى سیاسى و ئابوورى و بازرگانى و كه‌لتوورى و ته‌واوى بواره‌كانى دیكه‌ى ژیانى كۆمه‌ڵگا.
سیاسه‌ت و تێڕوانینى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه باشترین په‌یوه‌ندى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دونیا به گشتى و ووڵاتانى دراوسێ به تایبه‌تى. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌یه‌ك ده‌ژین به سنوورى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌ور دراوین و به‌ستراوینه‌ته‌وه به جیهانى ده‌ره‌وه. پته‌وى و مانه‌وه‌ى ئابووریمان به‌نده به توانا‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵا و خزمه‌تگوزارى له ڕێگه‌ى ووڵاتانى دراوسێ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیهكانمان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران سوودى بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنى بنچینه‌یه‌كى به‌هێز بۆ په‌یوه‌ندیى زیاتر له نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق.
له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵى زۆر دراوه و سه‌ركه‌وتن و پێشووه‌چوونى باش به ده‌ست هاتووه. به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم كه ئاكامى هه‌وڵه‌كان بوو به هۆكارێك بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان. ئێستاش ووڵاتانى دراوسێ و به تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامیى ئێران پشكى زۆر له چالاكیه بازرگانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كونسوڵگه‌ریى گشتى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، هاوكات نزیكه‌ى 300 كۆمپانیاى ئێرانى و ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتیانى ئێران له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و سوودمه‌ندن له بوارى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان.
كۆمارى ئیسلامیى ئێران هه‌م گه‌ل و هه‌م حكوومه‌ته‌كه‌ى به نزیكترین و دێرینترین گه‌ل و حكوومه‌ت ده‌ژمێرین له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان. بۆیه ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندیه‌كانمان مێژوویین و خاوه‌ن بنه‌ما و بناغه‌یه‌كى پته‌ون. ئه‌مڕۆ بارودۆخ به شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه كه ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له په‌یوه‌ندیه له‌مێژینه‌كان وه‌ربگرین و له‌م قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كى پراكتیك بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا به‌گه‌ڕیان بخه‌ین.
له ساڵانى به‌ر له راپه‌ڕین، كۆمارى ئیسلامیى ئێران پشت و په‌ناى شۆڕشى گه‌لى كوردستانى عیراق بوو دژى جه‌ور و سته‌مى دیكتاتۆریه‌ت له به‌غدا. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیى سه‌رخستنى شۆڕشى گه‌له‌كه‌مانى دا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان له عیراق له ژێر ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانى ڕ‌ژێمى سه‌دام ده‌رباز بێت. بۆیه ناكرێت له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵ و پشتیوانیى ئیمام خومه‌ینى و كۆمارى ئیسلامیى ئێران نادیده بگرین.
له‌و كاتانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پشتیان تێكردبووین و ڕ‌ژێمى به‌عسیش به ئاگر و به ئاسن كه‌وتبووه وێزه‌ى گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و كاته‌ى گونده‌كان وێران ده‌كران، گوندنشینه‌كان له زێدى باب و باپیرانیان ده‌رده‌كران، ئه‌و كاته‌ى ڕ‌ژێمى سه‌دام به چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ هه‌ڵه‌بجه و خۆشناوه‌تى و بادینان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى بۆردمان ده‌كرد و ئافره‌ت و مناڵ و خه‌ڵكى بێدیفاعى ده‌كرد به ئامانج، ئا له‌و كاتانه‌دا كۆمارى ئیسلامیى ئێران له پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌ى دونیا بوو به ته‌نگ ئێش و ئازارى گه‌له‌كه‌مان هات و برینى بریندارانى ساڕ‌ێژ كرد و ئاواره و لێقه‌وماوانى كوردستانى له‌خۆوه گرت.
له ڕوانگه‌ى پابه‌ندبوون به دابونه‌ریت و كه‌لتوورى به‌رزى كورده‌وارى كه ڕێز له هه‌موو چاكه و به‌ها به‌رزه‌كان ده‌گرێت، ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێم جارێكى دیكه ئاماژه به ڕۆژه سه‌خته‌كان و پشتگیرى و پاڵپشتیه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ین و سوپاس و پێزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكوومه‌تى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ین.
ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران سنوورێكى دوور و درێژ و چه‌ندین خاڵى هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ده‌خوازین بۆ سه‌قامگیریى سنووره‌كان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریى خاكى یه‌كتر و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانیى زیاتر، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. ئێمه كۆمارى ئیسلامیى ئێران وه‌ك هاوبه‌شێكى سروشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بینین. ئێمه له سنوورێكى درێژدا هاوبه‌شین، چه‌نده‌ها خێزان و خێڵى هاوبه‌ش و مێژووی هاوكاریه‌كى به‌تین له نێوانماندا هه‌یه.
هه‌ر لێره‌وه جارێكى تر زۆر زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى پایه بڵندى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه جه‌نابى به‌ڕێز د.عه‌لى سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆكى كۆمارى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م سه‌ردانه قۆناغێكى دیكه له په‌یوه‌ندیه‌كان بباته پێشه‌وه كه تیایدا هه‌ردوو گه‌لى دراوسێ سوودمه‌ند ببن له ڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكیى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕى كه‌لتوورى و بواره‌كانى تر‌ى ژیان.
به‌ڕێزان:
ئه‌م سه‌ردانه و به‌ستنى ئه‌م كۆنفرانسه ڕووداوێكى گرنگه له مێژووى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه سوپاسى ڕێكخه‌ران و به‌شداربووانى ئه‌م كۆنفرانس و كۆڕبه‌نده له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه و كونسوڵگه‌ریى گشتیى كۆمارى ئیسلامیى ئیران و ته‌واوى لایه‌نه به‌شداربووه‌كان ده‌كه‌م. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیى ئێمه دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌كه بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاوكارى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان له نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م سه‌ردانه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كان و مسۆگه‌ركردنى تێگه‌یشتنى زیاتر له نێوان سه‌رمایه‌دار و پیاوانى كارى هه‌ردوولا ده‌ڕه‌خسێنێت.
باوه‌ڕى پته‌وم به‌وه هه‌یه كه جووڵه‌ى بازرگانى یه‌كێكه له بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كان بۆ پێشكه‌وتنى ووڵات. ده‌توانین بڵێین بوارى ئابوورى شانبه‌شانى لایه‌نى سیاسى بایه‌خى زۆرى هه‌یه. بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانى بوارى ئابوورى و بازرگانى سوودى گرنگى ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران له ئێستا و له ئاینده‌دا.
جووڵه‌ى بازرگانى هه‌لێكى گونجاوه له ڕووى پێداویستیى شتومه‌ك و جۆرى كاڵا و نرخ، ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌ممان كه‌مه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى خۆمان بیه‌وێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا پێویسته له‌و دیوى سنوره‌كانه‌وه بهێنرێت.
بوارى بارزگانى هه‌لێكى گونجاوه بۆ خه‌ڵكى خۆمان بۆ په‌یداكردنى ئاشنایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه‌ى كه له ده‌ره‌وه دێن. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز ڕێگه به خۆمان ناده‌ین له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى داببڕێین. پێشخستنى بازرگانى به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك له‌گه‌ڵ ووڵاتانى بیانى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌وانیش له ڕه‌وشى ئێمه تێبگه‌ن و سوودمهندبن له بارودۆخى سه‌قامگیر و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
بوونى جووڵه‌ى بازرگانى و ئه‌م جۆره هاوكاریه، ده‌رفه‌ت بۆ هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانى خۆمان دابین ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ى شێواز و چۆنیه‌تیى كاركردن له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه. ئێمه له بازرگانه هاوتاكانمان فێرى كه‌لتوور و په‌یوه‌ندیكردن و هه‌ڵسوكه‌وتى كار ده‌بین. چونكه ئێمه ئه‌زموونى كاركردنمان سنوورداره و ئه‌زموونێكى زۆرمان نییه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و كاركردنى مۆدێرن و پێشكه‌وتوو له وڵاته‌كه‌مان.
هاوكاریه ئابووریهكانمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیه مێژووییه به‌هێزه‌یه كه له نێوان هاووڵاتیانى هه‌ردوولادا هه‌یه. ئێمه مێژوویه‌كى درێژ و ده‌وڵه‌مه‌ندمان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانمان له كۆمارى ئیسلامیى ئێران هه‌یه و ئاساییه كه‌وا چالاكیه بازرگانى و په‌یوه‌ندیه ئابووریهكانمان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ى په‌یوه‌ندیى مێژوویى و كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بنیات بنێین. پێویسته ئێمه له یه‌كتر نزیكتر ببینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاى نوێ بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له هه‌موو بواره‌كاندا.
ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2006 نزیكه‌ى 3 ملیار و له ساڵى 2011 گه‌یشته 6 ملیار و له ماوه‌ى 9 مانگى ساڵى 2012 گه‌شه‌ى سه‌ندووه بۆ نزیكه‌ى 8 ملیار دۆلار. كه‌لوپه‌له‌كانیش ئه‌و پێویستیانه‌ن كه هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان پێیه وه‌ك چه‌مه‌نتۆ و كه‌لوپه‌لى بیناسازى و خۆراك و شیره‌مه‌نى، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى زۆر گرنگه.
خۆشحاڵین ده‌بینین ژماره‌یه‌كى زۆر له كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدارن له‌م كۆنفرانسه، ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى تایبه‌ت به هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه ده‌بینین بۆ په‌ره‌پێدانى ئابووریى هه‌رێم، ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكه بۆ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له هه‌ردوولا كه تێیدا سوودمه‌ند بن.
خۆشحاڵین به هه‌بوونى ئه‌و جۆره چالاكى و ئاڵوگۆڕ و وه‌به‌رهێنانه‌ى ئێران له هه‌رێمى كوردستان. هاوكات باوه‌ڕى پته‌ومان به‌وه هه‌یه كه ئێمه ئه‌و كاتانه پێش ده‌كه‌وین كه بتوانین به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بكه‌ین. بێگومان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به جددى كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئێمه خۆمان ببینه ووڵاتێكى به‌رهه‌مهێنه‌ر و بتوانین به‌رهه‌مه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین.
یه‌كێك له كلیله هه‌ره گرنگه‌كانى بازرگانیى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌یتوانى شتێك له وو‌ڵاتى خۆى به‌رهه‌م بهێنێت، بتوانێت له ده‌ره‌وه‌ى وو‌ڵاتى خۆى ده‌سته‌به‌رى بكات، به‌ڵام بازرگانیه‌كى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه كه پێویسته كه‌لوپه‌له‌كان به نرخێكى گونجاو مسۆگه‌ر بكرێت.
ئێمه پێشوازى له كاڵاى بیانى بۆ بازاڕه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌و كاڵایانه له ڕووى كواڵیتى و جۆر و نرخ، زۆر گونجاو بن، بۆ ئه‌وه‌ى كڕیاره‌كان بتوانن لێى سوودمه‌ند بن. چونكه تا ئێستا نیگه‌رانیه‌كى زۆر له نێوان خه‌ڵكى خۆمان له هه‌رێم هه‌یه سه‌باره‌ت به گرانیى نرخى ئه‌و كاڵایانه‌ى كه دێنه ناو بازاڕه‌كانى ناوه‌وه. له‌وه‌ش گرینگتر هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ى دێنه هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ كواڵیتیان به‌رز بێت.
ئه‌مڕۆ ئێمه بووین به به‌شێك له سیسته‌مى ئابووریى جیهانى، بۆیه پێویسته كاڵاكانى هاورده ده‌كرێن بژمێردرێن و ڕێك بخرێن و چاودێرى بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین له‌وه‌ى هیچ زیانێكى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان نییه.
شتێكى گرنگه بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران به دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌ك بۆ ڕێكخستنى بوارى بازرگانى. ئێمه پێویسته كه‌شێكى گونجاو بۆ هاتوچۆى نێوان سنووره‌كان ڕێك بخه‌ین بۆ بنیادنانى به‌رنامه‌یه‌كى بازرگانیى باشتر و گۆڕینه‌وه‌ى زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر چالاكیى بازرگانى.
هه‌روه‌ها له هه‌مووى گرینگتر دانانى پشكنینى كواڵیتى كۆنترۆله بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه دێنه ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێم، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت به سوودگه‌یاندن بۆ هه‌ردوولا. هاوكات زۆر جار شۆفیرانى بارهه‌ڵگر له خاڵه سنووریه‌كان تووشى ماندووبوونى زۆر ده‌بن و له بازگه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ڕاده‌گیرێن له هه‌ردوولا، بۆ زیاتر كارئاسانى بۆ جووڵه‌ى بازرگانى، باشتر وایه هه‌نگاو بنێین بۆ ئه‌وه‌ى سنووره‌كان 24 كاتژمێر كراوه بن و باجى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى مه‌ده‌نى كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ئیستا نرخه‌كه‌ى زۆره. تاوه‌كو زیاتر هانى په‌ره‌پێدانى ئه‌و لایه‌نه زیندووانه‌ى ئابوورى بده‌ین له هه‌ردوولا.
ده‌مانه‌وێت ئه‌و كهلوپهلانهمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه بازاڕه‌كانى هه‌رێم پێویستى پێیه‌تى، ده‌مانه‌وێت نرخى كاڵاكان گونجاو و كوالیتى باش بن، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بازرگانیى خۆمان پێشبخه‌ین بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا.
بڕوامان وایه ئه‌م كۆنفرانسه ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه‌یه له به سیسته‌ماتیككردنى كارى ئابوورى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا، لێره‌دا جارێكى تر سوپاسى ڕێكخهرانى ئه‌و كۆنفرانسه و به‌شداریكردنى لایه‌نى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه ده‌خوازم، هیوادارم ئه‌مه سه‌ره‌تاى به‌رنامه‌یه‌كى درێژخایه‌ن بێت بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ت و توانا ئابووریانه‌ى له هه‌ردوولا هه‌یه، ده‌رفه‌تێكه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێویستیى بواره‌كان و ئاشنابوون به توانا و ئه‌زموونى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كۆمارى ئیسلامى، به تایبه‌تیش كاركردن له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، چونكه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ ئاینده. به ئومێدى په‌یوه‌ندیه‌كى باشتر له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا.
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به سه‌ر چاو، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن و زۆر سوپاس.




