له ئاكرى نه‌وت به‌سه‌ر ئاواره‌كانى خوارووى عێـراق دابه‌شده‌كرێـت

قایمقامى قه‌زاى ئاكرێ به سایتى ( kdp.info )ى راگه‌یاند: به هۆى نا ئارامى ره‌وشى ئه‌منى و هه‌ره‌شه‌كانى تیرورستان ( 3.800 ) سێ هه‌زار و هه‌شت خێزانى ئاواره‌ى شاره‌كانى به‌غدا و موصل و شوینه جیاجیاكانى خوارووى عیراق كة ئیستا نیشته‌جێ قه‌زاى ئاكرن له چوار چیوه‌ى گرنگى دانى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان بو هاوكاریكردن و خوشكردنى ژیانیان سالانه له وه‌رزى زستان نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌شده‌كرێـت ،
قایمقامى قه‌زاى ئاكرێ و تیشى له ئیستاوه لیژنه‌كانى سوته‌مه‌نى و ئابورى قایمقامیه‌ت نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و خیزانانه دابه‌شده‌كات ،
له لایه‌كى دیكه‌وه ( یوسف نورى ) به‌ریوه‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مى گازى پارێزگاى دهوك به ( kdp.info )ى راگه‌یاند:- بۆ وه‌رزى زستانى ئه‌م ساله هه‌ر خێزانیكى ئاواره ( 2 ) دوو به‌رمیل نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌شده‌كرێـت ، له لایه‌كى دیكه‌وه نزیكه‌ى ( 3.000 ) سێ هه‌زار خیزان ئاواره‌ى شارى موصل و ده‌وروبه‌رى ئیستا نیشته‌جى قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش ن كه تاوه‌كو ئیستا نه‌وت به‌سه‌ریان دابه‌ش نه‌كراوه ، بو وه‌لامى ئه‌م پرسیاره ( یوسف نورى ) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه به پشته‌وانى پاریزگاى دهوك و ئه‌نجوومه‌نى پاریزگا ( پلیت ) یان بۆ دروست ده‌كرێـت و له‌م رۆژانه ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو نه‌وه‌ت به‌سه‌ر ئاواره‌كانى سنورى پارێزگاى دهوك دابه‌ش بكرێت
حكمت موسه‌یى




