٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محماخه‌لیل : لایه‌نه‌ كوردیه‌كان داوایه‌كى خێرامان داوه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و دادگاى باڵا

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند حكوومه‌تى ئێستاى عێراق حكوومه‌تى دروست كردنى قه‌یرانه‌و بڕوامان پێى نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو داوایه‌كیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كردووه‌.

مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانهى عێراق به‌ kdp.info ڕاگه‌یاند دوێنێ 12/11/2012 لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان به‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ یه‌كیان ئه‌نجام داوه‌ و نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و دادگاى باڵاى عێراقى كردووه‌  گوتى " له‌و نامه‌یه‌دا داوامان كردووه‌ كه‌ باوه‌ڕمان به‌و به‌ڵێنانه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ حكوومه‌تى عێراقى و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ ئێمه‌ى ده‌ده‌ین چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌ ته‌نیا له‌ پێناوى كۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌ك چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان ".

گوتیشى " حكوومه‌تى ئێستاى عێراق حكوومه‌تى قوڵ بوونه‌وه‌ى كێشه‌كانه‌ نه‌ك چاره‌سه‌ر كردنیان ".

 


به‌كر و كارزان

هەواڵی پەیوەندیدار