شێخ فاتح داراغا: ئه‌گه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى عێراق وابڕوات لاینه‌كان ده‌توانن داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ئه‌منى بكه‌ن

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند پرسى ئه‌منى له عێراق كێشه‌یه‌كى هه‌ڵواسراوه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات درێژه كێشانى ئه‌و ڕه‌وشه كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ى عێراق .
شێخ فاتح داراغا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به kdp.info ى راگه‌یاند بارودۆخى ئه‌منى عێراق جێگر نیه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه ده‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر گوتى " ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ى ئه‌منییه‌ى عێراق درێژه كێشانى باش نیه بۆیه لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق ده‌توانن داواله حكوومه‌تى عێراقى بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یان گۆڕینى سیاسیه‌تى ئه‌منى عێراق .
شیاوى باسه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو زۆرتین ده‌سدرێژى تیرۆرستى و خراپى ئه‌منى له عێراق ڕوویداوه .
كارزان هه‌ورامی




