٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ خولێکدا ئافره‌تانی به‌رده‌ره‌ش فێری کارپێکردنی کومپیوته‌ر ده‌کرێن

سەرچاوە: KDP.info

سه‌نته‌ری روشنبیری شازاده‌ی ئافره‌تان خولێکی فێربوونی به‌رنامه‌کانی کومپیوته‌ر بۆ زیاتر له‌ ( 20) ئافره‌تی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش ده‌کاته‌وه‌


به‌رێوه‌به‌ری روشنبیری و هونه‌ری به‌رده‌ره‌ش ( تحسین عێمت) به‌ (KDP.INFO)ى راگه‌یاند: له‌ ژێر چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی روشنبیری و هونه‌ری به‌رده‌ره‌ش و به‌ هاوکاری په‌یمانگای ته‌کنیکی به‌رده‌ره‌ش  ، سه‌نته‌ری روشنبیری شازاده‌ی ئافره‌تانی به‌رده‌ره‌ش ، له‌ رێوره‌سمێکدا به‌ ئاماده‌بونی ( سردار یحیی عبدالعزیز ) قایمقامی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و ژماره‌یه‌ک به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کانی میری ئه‌و قه‌زایه‌ هه‌ستا به‌ کردنه‌وه‌ی خولێکی فێربوونی کومپیوته‌ر که‌ زیاتر له‌ ( 20 ) ئافره‌تی ئه‌و قه‌زایه‌ تییدا به‌شدارن  ، جی ئاماژه‌یه‌ سه‌نته‌ری روشنبیری شازاده‌ی ئافره‌تانی به‌رده‌ره‌ش دوای مۆله‌تی کردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ یه‌که‌م چالاکییه‌تی و له‌ ئاینده‌کی نزیکیش دا ژماره‌یه‌ک چالاکی دیکه‌ی جوراوجۆر به‌ریوه‌یه‌ .

هەواڵی پەیوەندیدار