به‌بێ ئه‌مه‌ریكا، بەریتانیا ئاماده‌سازیی بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریادا ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سووریا شكستیان هێنا، له ئێستادا به‌ریتانیا ئاماده‌سازیی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازیی بۆ سووریا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك ئه‌ركانی به‌ریتانیا د‌یڤید ریچاردز به ڕۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ـی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سووریا به‌ریتانیا له ئێستادا بیر له رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ك داوایشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیان بدات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه.
ڕیچاردز گوتیشی بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ییان له هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه ڕووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی زستاندا و له‌وكاته‌ی پله‌ی گه‌رما له بیابانه‌كاندا نزم ده‌بێته‌وه هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆمان ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه ئه‌وان مه‌شقی سه‌ربازی به ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كه‌ن بۆ له ناوبردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د.
جێگه‌ی سه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گۆڕانكارییه‌كی دیار له سیاسه‌تی به‌ریتانیا به‌دی ده‌كرێت به تایبه‌ت له مه‌ڕ پرچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا‌و ئاماژه‌دان به گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه‌ش ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی سیاسه‌تی به‌ریتانیا بۆته هۆی سه‌رسورمانی هاوپه‌یمانه‌كانی به تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا چونكه تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی له سووریادا بگیرێته به‌ر.




