سه‌رۆكی هەریمی كوردستان پێشوازی له لۆرد سیتیڤنز و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12/11/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەریمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له لۆرد سیتیڤنز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك شاره‌زا له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی جینائی و گه‌ڕان به دوای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن.
له دیدارێكدا لۆرد سیتیڤنز كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كاری خۆی و شانده‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی پێشكه‌شكرد كه وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی و به شێوه‌یه‌كی زانستی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ناسنامه‌ی قوربانیان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش ده‌ده‌نه دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و زوڵمه‌ی كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان كراوه .
سه‌رۆك بارزانی وێرای خستنه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه دووچاری گه‌لی كوردستان كراونه‌ته‌وه ده‌ستخۆشی ئه‌م كاره‌ی له لۆرد سیتیڤنز و شانده‌كه كرد و پێی راگه‌یاندن كه ئه‌و كاره‌یان كارێكی پیرۆزه و به هاریكاری ئه‌وان ده‌توانرێ تاوانه‌كان وه‌كو تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بیگهینرێته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پشتگیری خۆیشی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .




