بەپەلە .. دوای سەردانێکی دو رۆژە، نێچیرڤان بارزانى گەیشتەوە كوردستان

دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه ماوه‌ى دوو ڕۆژى خایاند، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، ئه‌مڕۆ ئێوارە، دوای سەردانێکی سەرکەوتووتی دوو رۆژە تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى به‌جێهێشت له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته‌وه كوردستان.
سەرچاوەیەک بە ( kdp.info) راگەیاند کە سەردانێکی سەرکەووتدا له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامیى ئێران، محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمیى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار، د.عه‌لى سه‌عیدلوو جێگرى سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، د.عه‌لى لاریجانیی سه‌رۆكى په‌رله‌مان، د.عه‌لى ئه‌كبه‌رى ساڵحى – ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌عید جه‌لیلیى ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ساز كرد.
سه‌رۆكی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامى، له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باسیان له په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌ردوولا و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورى و بارزگانى و كۆمه‌ڵاتییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد و بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ئێستاى گۆڕه‌پانى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه به گشتى و به تایبه‌تیش پرسى سوریایان خسته به‌ر باس و دید و بۆچوونیان ده‌رباره‌ى ئاینده‌ى پرسه‌كان گۆڕیه‌وه.
جێی باسە هەر ئەمڕۆ لە سەردانێکدا جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاورباری نێودەوڵەتی د. عەلی سەعید لوو بەسەردانێک گەیشتە کوردستان و لەلایەن سەرۆک بازرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا. ئەم دیدار‌و سەردانە وەکو چاودێران شیدەکەنەوە، رەنگە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندی هەردوو لا بکاتەوە و ئەو ساردیەش نەهێلێت، کە ماوەیەکە بەدیدەکرێت.




