٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بەیانی فڕۆكە جەنگییەكانی سووریا سەری كانیان بۆردومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ بەیانی فڕۆكە جەنگیەكانی سووریا لەجۆری مێك زۆر بەتوندی شاری سەری كانی كوردنشینیان بۆردومان كردووەو ئاكامی بۆردومانەكەش دەیەها قوربانی و برینداری لێكەوتۆتەوە .ئەمەو بۆردومانەكەی ڕژێمی سووریا زیاتر گەرەكەكانی محەتەی سەری كانی كردۆتە ئامانج و دەیەها باڵاخانەشی وێران كردووە .

سەرچاوەیەك لەبزووتنەوەی گەنجانی كورد لەشارەكە كەناوی نەعیم موسایە و ئەندامی بزووتنەوەكەیە پێی ڕاگەیاندین كەبەیانی زوو بۆردومانەكە دەستی پێكردوو جگە لەفڕۆكەی جەنگی فرۆكەكانی جۆری هێلیكۆبتەریش بەشداری بۆردومانەكەی كردووە و موسا ئاماژەی بەوەش كرد كەدەیەها باڵاخانەو خانوو بەسەر خاوەنەكانیان رووخاون  و قوربانیەكی زۆری كوشتار و بریندار لەنێوان خەڵكی شارەكەدا  هەیە

هەواڵی پەیوەندیدار