بۆ جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌ی ناشتنی روفاتی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانی مه‌هاری له پارێزگای سلیمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه چوو
ئیواره‌ی شه‌ممه 19/5/2012 له دیوانی پارێزگاری سلیمانی به ئاماده بوونی ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان و بهرۆز محمد ێالح پارێزگاری سلیمانی و ێلاح کویخا سه‌رپه‌رشیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لیژنه‌ی بالای مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی روفاتی پیرۆزی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌له‌کانی مه‌هاری، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی ئه‌نجام دا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده کاری ئه‌نجام دانی مه‌راسیمه‌که کرا و هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ده‌بێ ئه‌م یاده بکرێته یادێکی نیشتمان و فراوان و له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رز ساز بکرێت و گرنگی به هاتنی نوێنه‌رایه‌تی و ولاتانی بیانی بدرێت تاکو بکرێته هه‌نگاوێک بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها به‌گرنگه‌وه باس له گرنگی رۆڵی راگه‌یاندن کرا هه‌م بۆ گه‌یاندنی ئه‌م مه‌راسیمیه به دونیای ده‌ره‌وه و هه‌م بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی که‌س وکاری شه‌هیدان وئه‌نفال کراوان و خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هاوکار بن له سه‌رخستنی پرۆسه‌که.
هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌که باس له گرنگی رۆڵی زانایانی ئاینی کرا بۆ باس کردن ئه‌م تاوانه له وتاری رۆژی هه‌ینی.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی کات و شوێنی مه‌راسیمکه کرا و بریار درا که مه‌راسیمه‌که26/5/2012 له شاری سلیمانی ده‌ست پی بکات.
هه‌موولایه‌ک هاورا بوون که ده‌بێ پرس به که‌س وکاری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان بکرێت بۆ شیوازی ناشتنیان و لایه‌نی ئاینی و کومه‌لایه‌تی ره‌چاو بکرێت.
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که دا جگه له لیژنه‌ی بالای سه‌رپه‌رشتی یاده‌که که راوێژکارێک سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و نوێنه‌رانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تێدا ئه‌ندام ده‌بن، بڕیار درا چه‌ند لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت پێک بێت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌که .وه‌ک لیژنه‌کانی راگه‌یاندن و سه‌رپه‌رشتی و پێشوازی و په‌یوه‌ندیه‌کان.
کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌که هه‌ڵوه‌سته‌یان کرد و رێکه‌وتن که به‌رنامه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌ل به سود وه‌رگرتن له‌و مه‌راسیمانه‌ی که پێشتر کراون وه‌ربگیرێ.




