٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆک کۆمار پاڵپشتی خۆی بۆ سەربەخۆیی کاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دووپات دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ  پاڵپشتی خۆی بۆ سەربەخۆیی کاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دووپات کردەوە .

ئەمەو لەمیانەی پێشوازی کردنی سەرۆک کۆماری عێراق لەدەستەی نوێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بەسەرۆکایەتی سەربەست مستەفا و ئەندامانی نوێی دەستەکە تاڵەبانی پێی ڕاگەیاندن کەکۆمسیۆن بەئەرکێکی گەورەی نیشتیمانی هەڵدەستێت لەپێناو پاراستنی رێرەوی دیموکراسی لەعێراقدا و بۆیە سەربەخۆیی و بێلایەنی کاری کۆمسیۆن زۆر پێویستە بۆ بنیات نانی دیموکراسیەت و پاراستنی رێڕەوی راستی دیموکراسیەت لەعێراقدا .

شیاوی باسە هەر لەدانیشتنەکەدا باس لە گرنگترین ئامادەکاریەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرا کەلەسەرەتای ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

 

سەرچاوە : رۆژنامەی تەئاخی

هەواڵی پەیوەندیدار