بەبێ دیداری مالیکی جێگری سەرۆکی ئێران بەغدای جێهێشت و بەرەو هەولێر بەرێ کەوت

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئێرانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی عەلی سەعید لۆ بێ ئەوەی لەگەڵ مالیکی کۆببێتەوە بەغدای بەجێ هێشت و رووەو هەولێر بەڕێ کەوت .
ئەمەو سەرچاوەیەک لەباڵیۆزخانەی ئێران لەبەغدا کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەئاژانسی دەنگ و باس ئیخبارییەی رایگەیاندووە کەهۆکاری کۆنەبوونەوەی جێگری سەرۆکی ئێرانی لەگەڵ مالیکی تاوەکو ئێستا نەزانراوە بەڵام ناوبراو بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتووە بۆ بەشداری کردن لەکۆبوونەوەی لیژنەی عێراقی ئێرانی کەکارەکانی لەهەولێر بەڕێوە دەچێت و کۆبوونەوەکە دوو ڕۆژ دەخاێنێت




