٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیماد ئەحمەد: ئیدارەی زەرد و سەوز لە وەزارەتی دارایی نەما

سەرچاوە: Rudaw

ئەمڕۆ یەکشەممە، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، یەکگرتنەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاند.

عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە بایز تاڵەبانی، وەزیری دارایی و ئابووری و رەشید تاهیر، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەبوون، بە پشت بەستن به یاسای ژمارەی 5ی ساڵی 2010، یەکگرتنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەولێر و سلێمانی راگەیاند.

عیماد ئەحمەد لە گوتەیەکدا رایگەیاند " ئیدارەی زەرد و سەوز لە وەزارەتی دارایی و ئابووری نەما".

وەزیر، بریکاری وەزیر و 10 بەڕێوەبەری گشتی کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕیوەدەبەن و 4 راوێژکاری بانکی، دارایی، یاسایی و بازرگانی بۆ وەزارەت دانراوە.

کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا بڕیاریدا هەر یەک لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی 45 یەکبگرنەوە.

رۆژی 14ی ئەم مانگە، یەکگرتنەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە لایەن عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار