باڵەکایەتى.. نزیکەى (10) هەزار تۆن بەرووبومى کشتوکاڵى هاوردەى بازارەکانى کوردستان کراوە
بۆ ئەمساڵ بەروبومى کشتوکاڵى جوتیارانى دەڤەرى باڵەکایەتى بەبەراورد لەگەڵ ساڵانى رابردوو بەرێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە رێژەیەکى زۆرى بەروبومى هاوینەو رەزوباخەکان رەوانەى عەلوەکانى سۆرانء هەولێر کراوە، وەک جوتیارانى ناوچەکەش دەیخەنە روو ، زیاد بوونى بەرهەمى خۆماڵى ناوچەکە خۆى لەپاڵپشتیکردنى جوتیاران لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان هەر لەراگرتنى هێنانى بەروبومى کشتوکاڵى بیانىء پێدانى پەینى کیمیایىء داودەرمانە کشتوکاڵییەکانء کرێى گواستنەوە دەبینێتەوە.
لەم بارەیەوە سولێمان عەبدوڵڵا بەرێوەبەرى کشتوکاڵى چۆمان بە (kdp.info)ى راگەیاند: بۆ ئەمساڵ نزیکەى (10)هەزار تۆن لەبەروبومى کشتوکاڵى جوتیارانى ناوچەکە تەنها رەوانەى هەولێر کراوەو رێژەیەکى زۆرى بەروبومى تر رەوانەى سۆران و رانیەو شوێنەکانى تر کراون. بەجۆرێک لەساڵى رابردوو تێکراى بەرهەمى کشتوکاڵى جوتیاران کەمتر بووە لە(5)هەزار تۆن.
رێکار چۆمانى




