٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشنیار کراوە مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوەخۆ بكرێتە لە%80

سەرچاوە: KDP.info

هەر یەك لە لیژنەكانی ناوەخۆ و یاسایی لە پەرلەمان كوردستان ئێستا سەرقاڵی كاركردن لە پرۆژە یاسایەك سەبارەت بە زیادكردنی بڕی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی ناوەخۆ و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت پێشنیارمان كردووە مووچەكە بكرێتە لە%80 ی ئەو مووچەیەی كە پێش خانەنشین بوون دەدرێت.

  سەباح بەیتوڵا  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی ناوەخۆ بۆ(kdp.info) وتی" ئێمە وەكو لیژنەی ناوەخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان بەهاوكاری لەگەڵ لیژنەی یاسایی لەهەوڵداین بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیەكی تایبەت سەبارەت بە زیادكردنی مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوەخۆو   چەندین كۆبوونەوەی هاوبەشیشمان لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ و داراییدا كردووە.

 ئەندامەكەی پەرلەمان گوتیشی "ئێمە وەكو لیژنەی ناوەخۆ راپۆرتمان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە، بۆ هەمواركردنی خانەنشینیی هێزەكانی ناوەخۆ و دواتریش بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی یاسایی راپۆرتێكمان پێشكەش كردووە،  بۆ ئەوەی لەماوەیەكی نزیكدا بخرێتە بەرنامەی كار و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

ناوبراو ئاماژەشیدا بەئەوەی كە ئەوان پێشنیاریان كردووە كە بڕی مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوەخۆ بكرێتە لە %80 ی ئەو مووچەیەی كە وەری دەگرن.

هەولێر – بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار